کۆمپانیای سامسۆنگ بەرهەمهێنەر و گەشەپێدەری ئامێرەکانی گالاکسی دوێنی لە کۆنگرەیەکی ڕاستەوخۆ لە بەردەم میدیاکان نوێترین بەرهەمی خۆی لە زنجیرەی S10  ڕاگەیاند!

ئەم بەرهەمەی کۆمپانیای سامسۆنگ بە 3 جۆر بەردەستن کە بریتین لە Galaxy S10e +S10+S10Plus+S10 5G

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Galaxy S10e

  • خاوەن ڕوونمایەک بە گوڕی 5,8 ئینچ لە جۆری AMOLDE و بەرهەمی فلات و بە هێزی Full HD+.
  • هەلگری دەبل کامێرا لە پشتەوە بە ڕوونی 12+16 مێگاپێکسل لەگەل کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی 10 مێگاپێکسل.
  • بە دوو وەشان بەردەست ئەبێت کە بیرگەی هەمیشەییان 128+256 گێگابایت لەگەل بیرگەی کاتی 6+8 گێگابایت.
  • پاترییەک بە هێزی 3,100 میلی ئەمپێر/ کاتژمێر کە بە کێبلی بارگاویکەرەوەی USB بارگاوی ئەکرێتەوە.
  • هەلگری دەبل سیمکارت.
  • بە نرخی 750$ دۆلاری ئەمریکی بەردەست ئەبێ.

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Galaxy S10

  • خاوەن ڕوونمایەک بە گوڕی 6.1 ئینچ لە جۆری AMOLDE و بەرهەمی Curved و بە هێزی Quad HD+ یە.
  • هەلگری 3 کامێرایە لە بەشی پشتەوە کە یەکەمیان بە ڕوونی 12 مێگاپێکسل لە جۆری تێلێفۆتۆ و دووەمیان هەر بە هەمان ڕوونی 12 مێگاپێکسل بەلام لە جۆری واید ئەنگل و سێیەمیان بە ڕوونی 16 مێگاپێکسل لە جۆری ئاڵترا واید و هەروەها هەلگری یەک کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 10  مێگاپێکسل.
  • ئەم جۆرەشیان بە دوو وەشان بەردەست ئەبێت کە بیرگەی هەمیشاییان 128+512 گێگابایت و بیرگەی کاتییان 8 گێگابایتە
  • لەگەل پاترییەک بە هێزی 3,400  میلی ئەمپێر/کاتژمێر بە کێبلی بارگاویکەرەوەی USB پڕۆسەی بارگاویکردنەوەکە ئەنجام ئەدرێ .
  •  هەلگری دەبڵ سیمکارتە.
  • بە نرخی 899$ دۆلاری ئەمریکی بەردەست ئەبێت.

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Galaxy S10 Plus

  • هەلگری ڕوونمایەک بە ڕوونی 6.4  ئینچ لە جۆری AMOLED و بەرهەمی Curved ە و بە هێزی Quad HD+
  • هەلگری 3 کامێرایە لە پشتەوەی مۆبایل کە یەکەمیان بەڕوونی 12 مێگاپێکسلە لە جۆری تێلێفۆتۆ و دووەمیان هەر بەڕوونی 12 مێگاپێکسلە بەلام لە جۆری واید ئەنگل ە و سێیەمیشیان بە ڕوونی 16  مێگاپێکسلە لە جۆری ئاڵترا واید و لەگەل کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 10 مێگاپێکسل.
  • بە سێ وەشان بەردەست ئەبێت کە بیرگەی هەمیشەییان بریتییە لە 128+512 گێگابایت لەگەل جۆری سێیەمیان کە بیرگەی هەمیشەیی بریتییە لە تێرابایت و لەگەل بیرگەی کاتی 8+12 گێگابایت.
  • باترییەک بە هێزی 4.100  میلی ئەمپێڕ/کاتژمێر  کە بە کێبلی بارگاویکەرەوەی USB پڕۆسەی بارگاویکردنەوەکە ئەنجام ئەدرێ.
  • پشتگیری دەبڵ سیمکارت ئەکا.
  • بە نرخی 1000$ دۆلاری ئەمریکی بەردەست ئەبێ .

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Galaxy S10 5G

  • هەڵگری ڕوونمایەک لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 6.7  ئینج کە بەرهەمی Curved ە و بە هێزی نیشاندانی Quad HD+ 
  • هەلگری 4 کامێرایە لە پشتەوەی مۆبایلەکە کە یەکەمیان بە ڕوونی 12 مێگاپێکسل لە جۆری تێلێفۆتۆ و دووەمیشیان هەر بە ڕوونی 12 مێگاپێکسلە بەلام لە جۆری واید ئەنگل و سێیەمیان بە ڕوونی 16 مێگاپێکسلە لە جۆری ئالترا واید و چوارەمییان لە جۆری 3D Depth camera یە و لەگەل کامێرایەک لە پێشەوەی مۆبایلەکە بە ڕوونی 10 مێگاپێکسل
  • تەنیا بە یەک بەشان بەردەستە کە بیرگەی هەمیشەیی 256 گێگابایتە و بیرگەی کاتییەکەشی 8 گیگابایتە بەلام بە پێچەوانەی سێ جۆرەکەی تر پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی MicroSD Slot ناکا!
  • هەلگری پاترییەکە بە هیزی 4.500 میلی ئەمپێڕ/کاتژمێر کە بە یارمەتی کێبلی بارگاویکەرەوەی USB پڕۆسەی بارگاویکردنەوە ئەنجام ئەدا!
  • هەر لە یەکەم خستنە بازارەوە وەشانی ئەندرۆید 9 Pie
  • شایەنی باسە ئەم جۆرەیان پشتگیری دەبل سیمکارت ناکا بەلام بە پێچەوانەی سێ جۆرەکەی تر پشتگیری ئینتەرنێتی 5G  ئەکا و نرخەکەشی هێستا دیاری نەکراوە!
هێشتا کاتی بلاوبوونەوەیان لە بازارەکانی جیهاندا دیاری نەکاراوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.