پار زستان فرۆشەگەی بەناوبانگی Amazon بۆ یەكەم جار تەكلۆجیایەكی نوێی بەكارهێنا بۆ ناردنی پۆست یاخود ئەو كەلوپەل و شمەكانەی لە سەرهێڵ لەمالپەڕەكەیان دەكڕرێت، ڕاستەوخۆ لەماوەی نیو كاژێردا(٣٠خولەك) بەیارمەتی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانە دەنێرێت بۆ كڕیارەكان، بەمەرجێك ئەو ناونیشانە لەو بازنەیەدابێت كە ١٦ كیلۆمەترە.
هەنووكە گوگڵ بەهەمان شێوە لەڕێگەی پرۆژەیەكەوە بە وتەی خۆیان دوو ساڵە بەنهێنی سەرقاڵی ئەم تەكنەلۆجیا نوێیەن، بەهەمان فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، بەڵام بەشێوەیەكی جیاوازتر، شمەك و كاڵاكانت بۆ دەگەیەنێتە ماڵەوە بەشێوەیەكی زۆر خێرا.
ئەم پرۆژەیەی گوگڵ كەناوی (Wing )ە، لە لایەن Google X بۆماوەی دووساڵە بەنهێنی سەرقاڵی پێشخستنین، گوگڵ ئێس ئەو پێشخەرانەن كە خاوەنی ئۆتۆمبیلی بێ شۆفێر و گوگڵ گڵاس و تەكنەلۆجیای ناردنی ئینتەرنێت لەڕێگەی بالۆنەوە بۆ ناوچە دوورەكانن.
Google X پشتراستی ئەم هەواڵەیان كردۆتەوە، لە ئێستادا سەرقاڵی تاقیكردنەوەی ئەم تەكنەلۆجیا نوێیەن لە وڵاتی ئوسترالیا، بۆ ئەو ناوچانەی دوورە بازاڕن، پۆستەكانیان لەڕێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە بەخێرایی بۆ دەگاتە باخچەی ماڵەكانیان.
بەپێی سەرچاوەكە، مەبەست لەم پرۆژەیە گەیاندنی كەلوپەلەكانە زۆر بەخێرایی، بۆ نمونە لەنزیكەی دوو خولەكدا ئەو كەلوپەلانەی لە ڕانیە كڕیوتن دەگەنە قەندیل.
شایانی باسە جیاوازی ئەم دوو پرۆژەیە لەوەدایە، ئەو فڕۆكەیەی كەلوپەلەكانی ئەمازۆن دەهێنێت، خۆی دەنیشێتەوە، بەڵام ئەمەی گوگڵ لەڕێگەی گوریسەوە شۆڕدەكرێتەوە، بەخێرایی ١٠ مەتر لەچڕكەیەكدا.
تەماشای ئەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە بكەن بۆ بینینی پرۆسەی گەیاندنەگە.