بێگومان پڕۆگرامەکانی ئۆفیس پاوەرپۆینت و وۆڕد و ئێکسڵ یەکێکن لەو پرۆگرامانەی زۆرێک لە ئێمە بەکارمان ھێناوە و سودمان لێ بینیوە، بەڵام زۆر جار بەھۆی نەبوونی کۆمپیوتەر یاخود نەبوونی پرۆگرامی ئۆفیس ناتوانین کارەکانمان ئەنجام بدەین و فایلیەکانی پاوەر پۆینت و وۆڕد و ئێکسڵ درووست بکەین .
لەم بابەتەدا ماڵپەڕێکی نایابتان پێ ئاشنا دەکەین کە لە رێگایەوە دەتوانن فایلی پاوەرپۆینت و وۆڕد و ئێکسڵ درووست بکەیت بە شێوەیەکی ئۆنلاین و بەبێ داگرتنی ھیچ پڕۆگرامێک .
سەرەتا ماڵپەڕەکە دەکەینەوە دواتر پرٍۆژەیەک دروست دەکەین دەتوانین ھەر وێنەیەک یاخود ڤیدیۆ یان ھەر نووسینێک یان ئیفێکت و باکگراوندێک مەبەستمان بێت لەناو فایلیەکەمان لە ناو ماڵپەڕەکەدا سەیڤی بکەین و پاشان سەیری پۆژەکەمان بکەین و لەسەر داتا شۆ یان ھەر شتێک مەبەستمان بێت سەیری بکەین.
• ئەم بابەتە ئامادەکراوە لەلایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن