لەماوەی رابردوو کۆمپانیای فەیسبووک ژەمارەی پێوانەیی تۆمارکرد ، بەڵام بە گوێرەی توێژینەوەیەک دەریدەخات بەکارهێنەران روو لە تۆرەکانی تر دەکەن بەمەش بەکارهێنەرانی تۆری کۆمەلایەتی فەیس بووک کەمدەکات.

ئاماژە بەوەش کراوە کە بەکارهێنەران واز لە تۆری کۆمەلایەتی فەیس بووک دێن و روو دەکەن تۆڕەکانی ئینستاگرام و سناپچات ، توێژینەوەکە دەریخستووە ئەوانەی واز لە تۆری کۆمەلایەتی فەیس بووک دێنن گەنجن .

توێژینەوەكە دەریدەخا کە بەكارهێنانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە ساڵی 2018 ئەوانەت تەمەنیان لە خوار 11 ساڵیەوەیە رێژەیان 9.3% بووە، هەروەها تەمەنەكانی 12 و 17 ساڵی رێژەیان 5.6% بووەو تەمەنەكانی 18 و 24 ساڵیش رێژەیان 5.8% بووە ، ئەمەش هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ، وە باس لەوە کراوە فەیس بووک یەکەم جارە بەکارهێنەرانی تۆرەکە کەمدەکات.
زۆربەی ئەوانەی کە وازیان لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیس بووک هیناوە بە رەگەز ئەمریکین ، بەمەش  بەرێژەی  ۲ ملیۆن بەکارهێنەر کەمدەکات.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.