هەروەک ئەزانین کۆمپانیای ئەپڵ چەند مانگێکە هەوڵدەدات بەشەکانی لە بازارەکانی وڵاتی هیند پەرە پێ بدات وە بڕیار داوە مۆبایلەکانی لە خاکی ئەم وڵاتەدا دروست بکات و پەرەی پێبدات .
هەر بۆیە ئایفۆن SE تا چەند مانگێکی تر لەو وڵاتەدا دەست ئەکات بە بڵاوکردنەوەی , وە ئەوەشمان لەیاد نەچێت بەهۆکاری فەقیر و دەست کورتی دانیشتوانی ئەو وڵاتە سود لە مۆبایلە هەرزانەکانی ئەندرۆید وەردەگرن هەر بۆیە ئەپڵ نیازی وایە لەو وڵاتەدا بە نرخێکی کەمتر پەرە بە بڵاوکردنەوەی بدات وە بە نیازیشە 300 بۆ 400 هەزار نوسخەی لێ بەرهەم بهێنێتەوە وە ئەپڵ تەنها 2.5 میلیۆن مۆبایلی لەو وڵاتەدا فرۆشتووە لە ساڵی ٢٠١٦ـدا کە بەرامبەر بە رێژەی دانیشتوونی بە رێژەیەکی باش هەژمار ناکرێت بۆ کۆمپانیایەکە بۆیە ئەپڵ ئەیەوێت لە ساڵی ٢٠١٧ رێژەی قازانج کردنی زیاتر بکات لەو وڵاتەدا .
ژێدەر : reuters