لەم وانەیەدا باسی چۆنیەتی دانانی Security بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی instagram ئەکەین

پێویست ناکا زۆر لەسەر Security بدوێین چونکە لە بابەتی پێشوتر چۆنیەتی دانانی Security بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی Twitter باسمان کرد کە Security چییە و بۆ چی بەکار دێت ، هەموشتان ئەزانن چییە و ئەرکی چییە  .

بۆیە زۆر درێژە بە باسەکە نادەین و دێینە سەر بابەتەکەمان.
تەنیا بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە ، ئەتوانی Security بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیinstagram “ دابنێیت.

یەکەم هەنگاو ئەڕۆیت بۆ بەشی Two-Factor Authentication .

پاشان Require Security Code دابگرە.
دوایی ژمارە تەلەفۆنەکەت بنوسە .
پاشان کۆدێکت بۆ دێت ، کە پێک دێت لە 6 ژمارە ، ئەم کۆدە لە شەش بۆشایەکە دابنێ ، و پاشان Save ی بکە .
بۆ زانیاری زیاتر بینەری ڤیدیۆی فێرکاری بن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماوەیەکی زۆرە ئاڵۆدەی تەکنەڵۆژیام ، بەڵام سەرەتای هاتنم بۆ ناو پۆستی تەکنەڵۆژیا ، و وازهێنانم لە پۆستی تر ، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (2016) هەر لەو ساڵە دەستم کرد بە کاری یوتوبەری ، و لە ساڵی (3_6_2016) لەگەڵ چەند هاوڕێیەک دەستم کرد بە پۆستی تەکنەڵۆژی بۆ یەکەم جار لە پەیجی (کورد هاک) ، و دوای تێپەڕبوونی کاتێکی زۆر ، و لە ساڵی (12_12_2017) بووم بە نوسەر لە ماڵپەڕی تێک ئای ، شارەزاییەکی زۆر باشم لە زاراوەی (بادینی ، سۆرانی) هەیە ، شارەزایم لە هەموو سیستمێک هەیە بە تایبەتی وەگەڕخەڕی ئەندرۆید و گرنگیەکی زۆر بە وەگەڕخەڕی ئەندرۆید ئەدەم ، و هەوڵ ئەدەم ، نوێترین هەواڵ و زانیاریەکانی پێشکەش بە ئارەزومەندانی تەکنەلۆژیا بکەم.

Comments are closed.