زۆرینەی دانیشتوانی جیھان بە ھەموو نەتەوەیەکەوە ئینتەرنێت لایان شتێکی ئاساییەو رۆژانە بەکاری دێنن بووەتە هۆكارێكی گرنگی ژیان بۆ ھەر شتێک بگەرێین وێنە ڤیدیۆ راپۆرت شتی نھێنی …ھتد ھەموو شتیک ئەدۆزینەوە ئەمە ئینتەرنێتی ئاساییە کە ئێمە بەکاری دێنین ناو دەبرێ بە Surface Internet واتە ئینتەرنێتی رووکاری ، ئەوەی لە ئینتەرنێتی ئاسایی دەیبینین و بۆی دەگەرێین ئێجگار گەورە و فراوانە لامان بە ملیۆنەھا سایت ھەیە بیر ئەکەیتەوە ئەلێ ی بەراستی سەیرە ئەم ئینتەرنێتە زۆر فراوان و گەورەیە یا بلێ ی ئەم تۆڕە ئەوەندە گەورەیە لە ژماردن نایەت !!! راستی شتێکی وات نەدیوە چونکە تۆ تەنھا کەم تر لە %04 ی ئینتەرنێتت لەبەر دەست دایە لە %96 ی ئینتەرنێت و زانیاریەکان دەکەونە ناو تۆڕی قوڵ ئەویش ناو دەبرێ بەDeep Web ” شبکة المخفی – شبکة العمیق ” بە Dark Net ئینتەرنێتی تاریکیش ناو دەبرێ.
کاتێ باسی ئەم جۆرە تۆرە ئەکرێ شتێکی سەیر و زۆر کەم بیستراوە ، خەڵکیش ھەیە بە کەمی بیستوویەتی بەڵام نازانێ چۆن دەچێتە ناوی ، بەراورد کردنی ئینتەرنێتی ئاسايی لەگەڵ ئینتەرنێتی قوڵ وەکو ئەوەیە شاخێک 1000 مەتر بەرز بێت 30 مەتری لەسەرەوە بێت 970 مەترەکەی تر لە ژێر ئاو بێت و ئەوەی باش مەلە نەزانێ و باش نەزانێ چی ئەکات ئەوا ھەرگیز ناگا بە مەترەکانی بەشی ژێرەوە ، جیھانی تۆری قوڵ پرە لە زانیاری و زانستی زۆر گەورە و ههستیار چڕ و فراوان و شتی خراب و سەیر و نامۆ..هتد، تۆری قوڵ وێب گەرو بەرنامەی تایبەتی و ئەدرسێی جیاوازی ھەیە وەکو تۆری ئاسای خۆمان نیە کە بەکاری دێنین .نێت و .کۆم و .می و ھتد ئەو جۆرە دۆمەینانەی نیە بەڵکو دۆمەینەکانی بە ناوی .ئۆنیۆنە، نموونەی ھەندێ سایت :
c2hluuzwi7tuceu6.onion
http://am4wuhz3zifexz5u.onion/
http://xqz3u5drneuzhaeo.onion/
http://4eiruntyxxbgfv7o.onion/snapbbs
بە ھیچ شێوەیەک سایتەکانی تۆری قوڵ ناتوانرێ لە رێگەی وێب گەری ئاساییەوە بکرێنەوە ، وە ھەروەھا لە گوگڵ و سێرچ ئینجاینەکانیش ، کەسی بەکار ھێنەی تۆڕی قوڵ زۆرر ئەستەمە بدۆزرێتەوە یا دیتێكت بکرێ چونکە ھەرچی داتا و زانیاری ھەیە تەشفیر کراوە جیاوازە لە پرۆتۆکۆڵی تۆری ئاسایی ھەر چەندە لەم کۆتاییانەوە ھاک کرا ئەویش بەھۆی دەست گەشتنە بە پرۆگرامی سەرەکی ئەم تۆرەوە بە ناوی TOR لە The Onion Router ەوە ھاتەوە.
بۆیە ئێستا TOR یش ھاک دەکرێ پێویستە کەسی بەکارھێنەر بەرنامەی پارێزەر بۆ خۆی دانێ کە دەست بە بەکارھێنانی دەکات ، تۆڕی قوڵ بریتیە لە ساحەیەک یا جیھانێکی گەورەی تاوان و دزی و کرین و فرۆشتنی زۆر شتی قەدەغە کرا و سەر بە کێشە وەکو چەک لە بچووکەوە بۆ گەورە بە ھەموو جۆرێکی کە لە ژیانی ئاسایدا کرین و دەست کەوتنی قورسە ، کرین و فرۆشتنی تلیاک و حەشیش و ھەروەھا کرین و فرۆشتنی شتی دزراو وەکو حسابی بانکی و زانیاری گرنگە تاکە کەسی یا حوکمی و پرۆگرام و ھەڵەی ھاک و ئاسایش و پاراستن و پرۆگرامی تایبەت و دەگمەن و فێر بوونی ھاکی پێشکەوتوو زۆر شتی تر ، بە کرێ گرتنی مافیا و بە کرێ گرتنی جاسوس و بە کرێ گرتنی خەڵک بۆ کوشتن و تیرۆر کردنی خەڵکی تر و بە کرێ گرتنی پەیوەندی تەلەفونی ساختە کراوی دەزگا ھەواڵ گریەکان و حوکمی و ھەرەشە و بە کرێ گرتنی تیرۆرست و ھەروەھا سریاڵ کوژ و لەش فرۆشی و زیاتر.
گروپی ئەنۆنیمۆسیش بە بەر بڵاوی بەشێکی گەورەی ئەم تۆڕە پێک دێنن کە زۆر لە شتەکانیان بڵاو دەکەنەوە لە شتی خۆڕای تا گران ترین شت وەکو فرۆشتنی پرۆگرامی ھاک و پرۆگرامی ھاکی پێشکەوتوو خزمت گوزاری ھاک کردنی ناوەند و سیستەم و سایتی گەورە و حوکمی و دەزگا کان و زیاترررر وە شایەنی باس بێت گەورە ترین ھاکەر و پرۆگرام سازەکانی بواری ھاک و وە تلیاک فرۆش و مافیا بە کرێ گیراوەکان لە تۆری قوڵدا بەشدران . کرین و فرۆستنی زانیاری ھاک کراو و زانیاری حەساسی حوکمی و حیزب و تاکە کەسی و فایل و داتای دزراوی ناووەندە گەورەکانی جیھان و ھەروەھا بە شێوەی خۆرایش زانیاری و داتای زۆر حەساس بڵاو دەکرێتەوە وە خۆشت دەتوانی سایتێکی تایبەتی تۆری قوڵ بۆ خۆت دروست بکەیت بەڵام شتێکی باش نیە چونکە بە زۆری بۆ بواری تاوان و دزی بەکار دێت .ھەموو جۆرە مامەڵە و کرین و فرۆشتنەکان لە رێگەی یەک جۆر پارەی ئۆنلاینی ئینتەرنێتەوە دهكرێت ئەویش تەشفیر کراوە به ئاستێكی بهرز بە ناوی Bitcoin.
s:hasaray6