لەم وانەیەدا باسی چۆنیەتی دانانی Security بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی Twitter ئەکەین .

سەرەتا باسی ئەوە ئەکەین کە Security چییە؟
بۆچی بەکار دێت؟

لە ڕووی زانستیەوە ، وشەی Security واتە (ئاسایش) ، لەوانەیە تۆ وا بیرت کردبێتەوە کە Security وشەیەکی تەکنەڵۆجیایە ، بەڵام لە ڕاستیدا ، بە مانای (ئاسایش) دێت و بۆ زۆر شت بەکار دێت ، بەگشتی ئەتوانین بڵێین Security لە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەیە و لە ژیانی ڕۆژانەتدا ئەم وشەیە زۆر بەکاردێت جا بە چ زمانێک بێت.

بۆچی بەکار دێت؟؟؟ Security لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا فرمانی پاراستنی زانیاری تاکە کەسی بەکار دێت ، بۆ ئەوەی کەس دەستی بە زانیاریەکانت نەگات ، بە گشت ئەتوانین بڵێین ئامانجی Security لە ئینتەرنێتدا ئەوەیە کە ، زانیاریەکانت بە پارێزراوی ڕا ئەگرێت و گەر داتنابێت :: ئەوا ئەگەر کەسێک بیەوێ بڕواتە ناو پڕۆفایلەکەت ، ڕاستەوخۆ ئاگادار ئەکرێیتەوە و تا تۆ ڕێگە بەو کەسە نەدەیت کە ئەیەوێ بڕواتە ناو ئەکاونتەکەت ، ناتوانێت بڕوات .
ئێستا باسی ئەوە ئەکەین چۆن بتوانین Security بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی Twitter دابنێین بە ئاسانترین شێوە .
تەنیا بە جێبەجێ کردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە ئەتوانی Security دا بنێیت بۆ ئەکاونتی Twitter ەکەت.

① ئەڕۆیتە بەشی settings and privacy .

② دواتر ئەڕۆیتە بەشی Account .

③ دواتر بۆ بەشی Security

④ دواتر password reset protect دابگرە .

④ دواتر Password ی ئەکاونتەکەت بنووسە و Save ی بکە.
بۆ بینینی زانیاری زیاتر بینەری ڤیدیۆی فێرکاری بن.

بە هیوای ســــــــــــــــــــوود

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.