سناپ چات وەک یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیە ناوازەکانی سەردەم، ژمارەی بەکارهێنەرانی بەردەوام لە زیاد بووندایە بەتایبەت لە چینی گەنجاندا و بەکارهێنانی رۆژانەی رێژەیەکی خەیاڵیە.
سناپ چات بەوە ناسراوە کە بەردەوام تایبەتمەندی جیاواز و ناوازە پێشکەشی بەکارهێنەرانی دەکا و ئەوانیش چێژی زیاتر وەردەگرن لە بەرنامەکە و تایبەتمەندیەکانی هەر ئەمەش وای کردوە کە بەردوام تۆڕە کۆماڵایەتیەکانی تر و بەتایبەت فەیسبووک چەندان جار تایبەتمەندیەکانی سناپی لاسایی کردوەتەوە.
ئەمجارە وا بڕیارە سناپچات تایبەتمەندیەک زیاد بکات بە ناوی “Stories Everywhere” واتە ستۆریەکان لە هەموو شوێنێک.
مەبەست لەم تایبەتمەندیە بریتیە لەوەی کە بەکارهێنەران بتوانن ستۆریەکانیان ببەنە ناو ماڵپەڕەکان و شوێنەکانی تر و کەسانی دەرەوەی سناپچاتیش ستۆریەکان ببینن.
بۆ نمونە دەتوانی لە رێگەی ئەم تایبەتمەندیە هەر ستۆریەکی بڵاوکراوەت ببەیە هەر وێبسایتێکی تر و هاوڕێیانت لەدەرەوەی بەرنامەی سناپچات بتوانن سەیری رووداوەکانت بکەن.
تا ئێستا ئەم تایبەتمەندیە زیاد نەکراوە ، وە کاتی بلاو کردنەوەی دانەنراوە، بەڵام پێدەچێت لەماوەیەکی نزیکدا بڵاو بکرێتەوە.
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت