لە کۆتایی هەموو ساڵێک وەتسئاپ کۆتایی بە پشتگیریکردنی چەند مۆبایلی زیرەک و تابلێت دەهێنێت، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2016 بەهەمان شێوە ئەپی وەتسئاپی لەسەر چەند ئامێرەکی کۆنی مۆبایلە زیرەکانی ڕاگرت بەهۆی کەمی بەکارهێنانەوە.
کۆمپانیای وەتسئاپ بەهەمان شێوە ئەمساڵیش بڕیاری داوە پشتگیری کردنی وەتسئاپ بۆ چەند ئامێرێکی کۆنی مۆبایلە زیرەکەکان ڕابگرێت.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی کۆمپانیای وەتسئاپ بێت کە لە ماڵپەڕی Expressی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە لە کۆتایی ئەمساڵ کە دەکاتە 31 دیسێمبەری 2017 وەتسئاپ چیتر پشتگیری لە هەریەک لە مۆبایلەکانی بلاکبێری (Blackberry 10) مایکرۆسۆفت ویندۆز ( Windows phone 7) ناکات، کۆمپانیای وەتسئاپ ڕاگرتنی ئەپی وەتسئاپ لەسەر ئەم ئامێرە مۆبایلە زیرەکانە بۆ کۆنی مۆبایلەکان و کەمی بەکارهێنەرانی گەڕاندەوە.

WhatsApp-Block-Smartphone-1170741کۆمپانیای وەتسئاپ ڕایگەیاند بڕیارێکی لەم جۆرە زۆر قورسە چونکە ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی چەندین کەس کە ئەپی وەتسئاپ بەکار دێنن لەسەر مۆبایلەکانی بلاکبێری 10، و ویندۆز فۆن 7 پەیوەندیان لەگەڵ هاوڕێیان و خانەوادەکانیان ببچرێت بەهۆی ئەم بڕیارەوە، داوای لە بەکارهێنەرانی ئەو دوو جۆرە مۆبایلە کرد پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ ئامێری مۆبایلەکانتان بگۆڕن بۆ ئەو مۆبایلانەی کە بە سیستەمی ئەندڕۆید یان ئای ئۆ ئیس یان ویندۆز فۆن 8 کاردەکەن بگۆڕن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێیان و خانەوادەکانیان.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.