یەکێک لە کێشە بەردەوامەکانی مۆبایلە ھۆشەندەکان  و بەتایبەت بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید بریتیە لە کێشەی ھەبوونی فایلە زیاد و بێ سودەکان، بێگومان یەکێک لە ھۆکارەکانی خاوبوونەوەی مۆبایلەکانی ئەندرۆید زۆری ئەو فایلانە و پڕبوونی بیرگەی ناوەکیەتی .

بێگومان زۆرجار لە کاتی داگرتنی ھەر ئەپڵیکەیشنێک فایلی تایبەت درووست دەبێت بۆ ئەپڵێکەیشنەکە تەنانەت زۆرێک لەو فایلانە دوای سڕینەوەی ئەپڵیکەیشنەکانیش ھەر دەمێنن ئەمەش وادەکات بیرگەی مۆبایلەکانمان زوو پڕبێت و فایلی بێ سوود تێیدا زۆر دەبێت .

لەم بابەتەدا ئەپڵیکەیشنێکی نایابتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگایەوە ئەو فایل  بێ سودانە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بسڕنەوە و بەبێ ئەوەی ڕۆژانە بی سڕیتەوە، دوای داگرتنی پڕۆگرامەکە کاتی بۆ دیاری دەکەین بەمەش خۆی ڕۆژانە مۆبایلەکانمان پاک دەکاتەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەو کاتەی خۆمان دیاریمان کردوە.

لینکی داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە

سه‌رچاوه‌:كوردزۆن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆ م , له‌ كۆلێژى كارگێرى و ئابوری - به‌شى كارگێرى كار , ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا زانیارى تێكه‌ڵاویم هه‌یه‌ , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى شاره‌زایه‌كى باشم هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆیا ، و ئاره‌زووزی خزمه‌ت كردن ده‌كه‌م له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئامانجم به‌ره‌و پێش چوون و شاره‌زابوونی زیاتری تاكی كوردە له‌ بواره‌دا .

Comments are closed.