لەحاڵی ئێستادا زۆربەی ئۆتۆمبێلەكان لەڕێگەی كۆنترۆڵەوە كاردەكەن و هەمووشیان بەڕێگەی ئەقڵیەوە كۆنترۆڵ كراون.
ئۆتۆمبێلە نوێكان كۆمپیوتەرێكیان تێدا داندراوە كە كارە ئەلیكترۆنی و وردەكارییەكانی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەكە رێك دەخات، بەهۆی ئاڵۆزی و هەندێك جاریش هەڵەی هونەری ئۆتۆمبێلەكان لەكاردەكەون.

بۆ ڕێكخستنەوەی ئەقڵی ئۆتۆمبێلەكان، پێویستە شوفێرەكان ئەوە بزانن كە پێویستە ناوە ناوە ئۆتۆمبێلەكانیان ریستارت بكەنەوە، تاكو جارێكی تر ئۆتۆمبێلەكان ریفرێش ببێتەوە.

یان پێویستە كاتێك ئۆتۆمبێلێكی بەكارهێنراو دەكڕین، پاش یەكەم رۆن گۆڕین، پێویستە رێستارتی كۆمپیوتەرەكەی بكەینەوە، چونكە بە شێوەی راستەخۆ كار لە زۆر لایەنی ئۆتۆمبێل دەكات، هەر لە جێگیری ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەكان دەكات، تا دەكات بە مەسرەفی سوتەمەنی زۆر شتی دیكە، یان زۆر كات گڵۆپێك لە داشبۆردەكە هەڵبووە، بە ریستارتی عەقڵی كۆمپیوتەرەكە نەبێت، ناكوژێتەوە.

رێستارت كردنی عەقڵی ئۆتۆمبێلیش بە چەند هەنگاوێكی ئاسان دەبێت:

1. سویچی ئۆتۆمبێلەكە بخەرە سەر (On)، بەڵام كار بە ئۆتۆمبێلەكە مەكە.
2. وایەری ساردی پاتری ئۆتۆمبێلەكەت لە باترییەكە بكەرەوە.
3. بەو شێوەیە لێگەڕێ بۆ ماوەی (20) خولەك.
4. سویچەكەت بكوژێنەرەوەو ساردی پاترییەكە ببەستەرەوە.
5. (2 – 3) خولەك لێگەڕێ‌ و ئینجا بزوێنەرەكە بخەرە كار.

دەبینیت بەو چەند هەنگاوە زۆر كێشەی ئەلیكترۆنیت لە كۆڵ بۆتەوەو كۆمپیوتەری ئۆتۆمبێلەكەشت خۆی رێستارت كردۆتەوە.

بەڵام وریابە، لەكاتی ئەنجامدانی ئەو كارە درگایەكی ئۆتۆمبێلەكەت بە كراوەیی جێ‌ بهێڵە ئەگەر سویچی زیادەت نییە، چونكە لە زۆر ئۆتۆمبێلدا لە كاتی لێكردنەوەی ساردی باترییەكە، بە شێوەی ئۆتۆماتیك درگاكان قوفڵ دەبن.
ئەگەر بەو شێوەیە ئەنجامی نەبوو، ئەوا ئامێری تایبەت بە رێستارت كردنەوەی عەقڵی ئۆتۆمبێل ئێستا لە بازاڕدا بە نرخی نزیكی (20) دۆلار هەیە و دەتوانیت لەو ئامێرە سوود وەربگریت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.