زۆر جار ئێمه بۆ پاراستنی داتا‌و زانیاریه‌كانمان هه‌ڵده‌ستین به قوفڵ دانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تر نه‌چێته سه‌ركۆمپیوته‌ره‌كه‌مان و ده‌ستكاری زانیاریه‌كانی بكات ئێمه زۆر جار یوزه‌ری چونه‌ژووره‌وه‌كه داده‌نێینadministrator نیه ، ئه‌مه‌ش چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه كه به ئاسانی ده‌توانی بچیته ژووره‌وه بۆ ناو ویندۆز.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یوزه‌ری چونه‌ژوره‌وه administrator بوو ئه‌وا هیچ ڕێگه‌یه‌كی ئاسان نیه بۆ چوونه ژوووره‌وه بۆ ویندۆز.
له‌و كاتانه‌ی ئێمه یوزه‌ری چوونه ژووره‌وه‌مانadministrator داناوه ، ئه‌گه‌ر پاسوۆرده‌كه‌مان بیر چوو ئه‌وا په‌نا ده‌به‌ینه
به‌ر كاری فۆرمات كردن، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه باش نه‌بێت چونكه له‌وانه‌یه ببێته هۆی له ده‌ستدانی زانیاریه‌كانمان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه كه‌وتونه‌ته سه‌ر درایڤی c كه زۆربه‌ی كاته‌كان سیسته‌مه‌كه‌ی له‌سه‌ره …
به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش هه‌یه كه په‌نا نه‌به‌یته به‌ر كاری فۆرمات كردن، یه‌كێك له‌و ڕێگه‌یانه هه‌بوونی دیسكی هێنانه‌وه‌ی پاسوۆرده ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م دیسكه‌شت پێشوتر دروست نه‌كردبوو
یان ئه‌گه‌ر دروستیشت كردبوو به‌ڵام ونت كردووه چی ده‌كه‌یت ؟
ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه كه باسی لێوه ده‌كه‌م:
ڕێگه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی پاسوۆردی ئه‌دمینه‌كه بگۆری یان لایبده‌یت ، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌كه‌یه :
سه‌ره‌تا سی‌دیی ویندۆز ئێكس پی داخلی روم درایڤه‌كه بكه و ریستارتی بكه‌وه
ئینجا بچۆ باری بووت بوون ، دواتر ده‌ست ده‌كات به سێت ئه‌پ و كاری پشكنین و فایله‌كان لۆد ده‌بن دواتر ده‌گه‌یته سكرینی Welcome ئه‌وكات ENTER داگره له‌سه‌ر كیبۆرد بۆ سێت ئه‌پ بوونی ویندۆز دواتر په‌نجه بنێ به Press F8 بۆ رازی بوون ، سكرینی دواتر كه دێت تۆ كاری Repair ی تێدا ئه‌نجام بده بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌نجه بنێ به كلیلی R بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاككردن Repair هه‌نگاوه‌كان ئه‌نجام بده تا كاری ڕیپه‌یر Repair ته‌واو ده‌بێت چاوه‌روان به ، دواتر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ڕیبووت ده‌بێ به‌ڵام ئه‌مجاره په‌نجه مه‌نێ به هیچ كلیلێكی كیبۆرد بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نه‌چێته باری بووت بوون ..
كۆمپیوته‌ره‌كه ئاسایی كار ده‌كات
زۆر به باشی سه‌یری ده‌سته‌چه‌پ لای خواره‌وه بكه ،كاتێك ئه‌مه‌ت بینی Installing Devices progress تۆ له سه‌ر كیبۆرد SHIFT + F10 داگره ،كۆماندێك ده‌بێته‌وه
ئه‌كسێسێكی فراوانی سیسته‌مت پێ ده‌دات
ئینجا تۆ له پرۆمپته‌كه بنووسه NUSRMGR.CPL دواتر Enter داگره ،
ئیستا تۆ ئه‌كسێسێكی دیارت بۆ په‌یدا ده‌بێت بۆ یوزه‌ری ئه‌كاونته‌كه‌ت له كۆنترۆڵ په‌نێڵ له‌و كاته‌دا تۆ ده‌توانی پاسوۆرده‌كه بگۆریت یان لایبده‌یت و دایبنێیته‌وه .
ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە