کۆمپانیای شیاومی می ٦ــی بەرەسمی ناساند بە بەرزترین ئاستی تایبەتمەندی و نرخێکی ئێجگار هەرزان کە رامی مۆبایلەکە پێکدێت لە ٦ گێگابایت وە بیرگەکانی مۆبایلەکە بەدوو جۆری ٦٤ و ١٢٨ گێگابایت وە جارێکە هیچ هەوالێک نیە لە بوونی بیرگەی ناوەکی بە توانای ٣٢ گێگابایت , وە ڕوونماکەی ٥.١٥ ئینجی سریدی گالاسە بە وردی 1080p , وە پرۆسێسەرەکەی ٨٣٥ــی سناپدراگۆنی ١٠ نانۆمەتریە وە پەنجەمۆرەکەی لە رووکارکەیەتی لەسەر دوگمەی هۆم پەیوەست کراوە وە کامێراکەی دوانە کامێرایە ١٢ مێگاپێسکلە هەر یەکەیان , وە توانستی پاتریەکەی ٣٣٥٠ملی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا وە دەنگ بلاوپێکەرەوەی (سپیکەر) دوانە دەنگ بڵاوپێکەرەوەیە وە پشتگیری لە دەرچەی بیرگەی دەرەکی ناکات تەنها بەکارهێنەر ئەبێت سود لە بیرگەی ناوەکی وەربگرێت وە دەرچەی بستۆکی ٣.٥ ملی مەتر سراوەتەوە
وە نرخی مۆبایلەکە گەر بیرگەی ناوەکی ٦٤ گێگابایت بێت ئەوە نرخەکەی ٣٦٠ دۆلارە گەر ١٢٨ گێگابایت بێت ئەوە نرخەکەی ٤٢٠ دۆلارە وە مۆبایلەکە جۆرێکی ئامادەکراوی هەیە کە لاشەکەی سیرامیکە وە رامی ٦ گێگابایتە ئەمیش نرخەکەی لەو دوو جۆرە بەرزترە بە ٤٣٥ دۆلارە وە دەوروبەری کامێراکەی لە ئالتونی ١٨ عەیار پێکهاتووە .
وێنە لە مۆبایلەکە :
IMG_3009

IMG_3010

IMG_3011

IMG_3012

IMG_3013

IMG_3014

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.