له درێژه‌ى كار و چالاكیه‌كانى ڕێخراوى تێك ئاى بۆ ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى ، له ڕێكه‌وتى 22/10/2016 هه‌ڵساین به سازدانى سیمینارێكى تایبه‌ت به ڕێگاکانی هاک و خۆپاراستن لە هاک .
سیمیناریه‌كه بۆ گەنجانی قەڵادزێ بە هاوکاری کتیبخانە و قاوەخانەی کلتوری سۆفیا به ڕێوه چوو .
شایەنی باسە لە سیمنارەکەدا تیشک خرایە سەر ئەو ڕیگایانەی کە زۆرترین کات هاککەرەکان بەکاری دەهێنن وە باسی پاراستنی زانیاریەکانی ناومۆبایل و کۆمپیوتەرەکان کرا و چۆنیەتی پاراستنی فەیس بووکەکانمان لە ڕیپۆرت و داخران روون كرایه‌وه .
سیمیناره‌كه له‌لایه‌ن بروا جه‌زا له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تێك ئای به ڕێوه چوو .