بەرنامەی باشترین قورئانی کوردی پێکدێت لە تەواوی قورئانی پیرۆز لەگەڵ چەندین تەفسیر و قورئان خوێن ناونیشانی سوڕەتەکان بە چوار زمان ئامادەکراوە .

هەروەها دەتوانری ئایەتێک دەستنیشان بکەیت پاشان بچیتەوە سەر هەمان ئایەت لە لیستی دەستنیشان کراوەکان و وە دەتوانری قەبارەی فۆنت بگۆڕی بە ئارەزووی خۆت ،وە دەتوانری فۆنتی تەفسیر و قورئانەکان بگۆڕی بۆ ئەو فۆنتانەی کە لەناو بەرنامەکەدایە .

 دەتوانیت بە گەڕان ئەنجام بدەیت بۆ ئەو وشەیەی خۆت مەبەستە وە پێت دەڵێت چەند جار لر قورئاندا هاتوە وە لە چ سوڕەتێک و چ ئایەتێکدایە و  چەندین ڕێکخستنی زیاتری تێدایە.

پڕۆگرام پێکدێت لە تەواوی قورئانی پیرۆز لەگەڵ ١٣ تەفسیر کە ٤ تەفسیریان کوردیە ئەوانیش: تەفسیری ڕامان (شێخ ئەحمەد کاکە مەحمود) ،تەفسیری ئاسان (بورهان محەمەد ئەمین) ،پوختەی تەفسیری قورئان (مامۆستا مەلا عوسمان عبد العزیز) تەفسیری سەناهی (???) ،تەفسیری لاتینی (لاتینی) ،تەفسیری یوسف عەلی(عەبدوللە یوسف عەلی) ،تەفسیری ئەحمەد عەلی (ئەحمەد عەلی) ،تەفسیری واحد الدین (واحد الدین خان) ،تەفسیری السعدي (عبدالرحمان بن ناصر ) تەفسیری البغوي (حوسێن بن مەسعود البغوي)، تەفسیری الجلالین (جەلالەدین المحلي و جەلالەدین السیوطي)، تەفسیری انصاریان (حوسێن ئەنصاریان)، تەفسیری سویدی (سویدی ) ،تەفسیری فارسی (فارسی ) ،لەگەڵ ٢٢ قورئان خوێنی بەناوبانگ

بۆ دابەزاندن لە پلەی ستۆر، لێرە كلیك بكە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.