ێگومان ھەموومان ڕۆژانە پڕۆگرام وفایلی جۆراوجۆر دادەگرین بۆ کۆمپیوتەرەکانمان بۆ نمەنە psd وmp4 و zip و ttc و tex و ھتد.. وە بێگومان ھەریەک لەو فایلانە خاوەنی پاشگری جیاوازن و ھەریەکە لەو فایلانە قەبارەی جیا جیا لە ناو ھاردی کۆمیپوتەرەکانمان داگیر دەکەن .
زۆرجار دەمانەوێ بزانین کە جۆری ئەو فایلانەی کە ھاردی کۆمپیوتەرەکانمانی داگیرکردوە چیە و وەقەبارەی یان چەندە و لە سەدا چەندی ھاردەکانیان داگیر کروە، بێگومان جیاکردنەوەی ئەو ھەموو جۆرە فایلە شتێکی ئەستەم دەبێت .
بۆ ئەم مەبەستە لەم بابەتە پڕۆگرامێکی ناوازەتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسان بتوانن ھەموو جۆرە فایلەکان لە یەکتر جیا بکەنەوە و بزانن لەسەدا چەندی ھاردی کۆمپیوتەریان داگیر کردوە .
دوای داگرتنی پڕۆگرامەکە ئەو ھاردە دیاری دەکەین کە مەبەستمانە و دواتر پڕۆگامەکە بە شێوەیەکی خودکارانە فایلەکان لە یەکتر جیادەکاتەوەو ھەریەکەیان بە ڕەنگی جیا نیشان دەکات و پێشمان دەڵێت لە سەدا چەندی ھاردی کۆمپیوتەرەکانمانی داگیر کردوە.
سهرچاوه:كوردزۆن
هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات