سامسۆنگ گالاکسی نۆت 8 یەکێکە لە باشترین مۆبایلەکانی ساڵی 2017 کە بەرهەم هێنرابێت، کۆمپانیای سامسۆنگ لە بەرهەمهێنانی گالاکسی نۆت 7 توشی شکستێکی گەورە بوو، کە خەریک بوو متمانەی خۆی لەدەست بدات لەلایان بەکارهێنەرانەوە.
بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی بەکارهێنەران کۆمپانیای سامسۆنگ لە ساڵی 2017 سێ جۆری مۆبایلی خستە بەردەست بەکارهێنەرانی ئەوانیش گالاکسی ئێس 8 و ئێس 8 پڵاس لەگەڵ گالاکسی نۆت 8 بەوەش توانی دووبارە متمانەی خۆی لەناو بەکارهێنەران بگەڕێنتەوە.

بەڵام ئەمڕۆ کێشەیەک ڕووبەڕووی چەند بەکارهێنەرێکی گالاکسی نۆت 8 بۆتەوە ئەویش ئەوەیە کاتێک بارگاوی پاتریەکەی دەگاتە 0% کە مۆبایلەکە دەکوژێتەوە! مۆبایلەکە دووبارە کارناکاتەوە دووبارەش بارگاوی نابێتەوە وە وەڵامی هیچ شتێکی تر ناداتەوە، ئەوەش بەکارهێنەرانی گالاکسی نۆت 8 ی تەواو نیگەران کردووە.

لەلایەکی ترەوە کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوی کردەوە هەر بەکارهێنەرێک کە مۆبایلەکەی تووشی ئەو کێشەیە بووە با دەست بەجێ سەردانی نزیکترین بریکارە فەرمیەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ بکات بۆ گۆڕینی مۆبایلەکەی بە دانەیەکی تر، هەروەها ڕاشیگەیاند بە زووترین کات لەم کێشەیە دەکۆڵینەوە دواتر دەزانین کە ئەو کێشەیە چیە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.