پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای ئەپڵ ئەپڵیکەیشنێکی ئینستاگرام لە سیستەمی کاتژمێری ئەپڵ لاببات و بە تەواوەتی بسڕێتەوە.

پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژیا هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ زۆر بەکارهێنانی ئینستاگرام و کۆمپانیاکە دەیەوێت لەڕێگەی سیستمی بانکییەوە یان بەکارهێنەران لەڕێگەی باڵانس پڕکردنەوەوە بتوانن سود لە ئینستاگرام وەربگرن.

ئاماژەش بەوەش دەدەن، کۆمپانیاکە دەیەوێت ئەپڵیکەیشنێکی ئینستاگرام لە تازەترین جۆری ئەپڵ وۆچ watchOS 4 جێگیربکات لەپێناو فرۆشتنی ئەو بەرهەمەی.

کاتژمێری ئەپڵ وۆچە کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ خرایە بازاڕەوە و بە هۆشیارترین کاتژمێر دادەنرێت و زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکانی سیستمی ئایپاد و ئایفۆنی تێدایە، بەکارهێنەرانی دەتوانن لەڕێگەیەوە چێکی ئیمەیڵەکانیان بکەن و پارەی شتومەکەکانیان لە شوێنە دەستگێڕەکانیشدا بدەن، هەروەها چاودێری باری تەندروستی خۆشیان بکەن.

سەرچاوە:: ئێن ئاڕتی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.