کۆمپانیای گووگل ئێستا خەریکی پەرەپێدانی هێڵی پڕۆسێسەر تایبەت بە خۆیەتی بۆ ئەوەی لە داهاتوو بەکاری بێنی لەسەر مۆبایلەکانی گووگڵ پیکسڵ کە مۆبالێکی زۆر گرینگە بۆ کۆمپانیای گووگڵ، هەر بۆیە لە یەکەم هەنگاو کۆمپانیای گووگڵ نەخشەکێشی پێشووی پڕۆسێسەری کۆمپانیای ئەپڵ بەناوی (جۆن برونۆ)ی پەلکێشی لای خۆی کرد.
ماڵپەڕی Gadgets 360 بڵاوی کردەوە جۆن برونۆ ئەندازیارو بەرپرسی نەخشەکێشی پڕۆسێسەر لە کۆمپانیای ئەپڵ پەیوەندی بە کۆمپانیای گووگڵ کرد کە پێشتر بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە کۆمپانیا ئەپڵ کاری کردووە.
ئەو پڕۆسێسەرانەی کە ئێستا لەسەر ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپادن ئەندازیار (جۆن برونۆ) و تیمەکەی بەرهەمیان هێناوە، ئەوەش وای کرد کە هەردەم پێشەنگ بێت و ببێتە پێشبرکێ لەلایان بەکارهێنەرانەوە.
جۆن برونۆ پێش ئەوەی پەیوەندی بە کۆمپانیای ئەپڵ بکات وەکوو سەرۆکی ئەندازیاران کاری دەکرد کۆمپانیای Advanced Micro Devices بۆ نەخشەکێشی پڕۆسێسەر بۆ کۆمپانیای ATI، وە ئێستاش وەکوو ئەندازیاری سیستەم پەیوەندی بە کۆمپانیای گووگڵەوە کرد.
ڕەنگە لە ساڵی داهاتوو پڕۆسێسەری تایبەت بە کۆمپانیای گووگڵ ببینین.