ماڵپەری (ڕێدت) چەند ڕێگایەكی كورت و ئامۆژگاری بەسودی ئاشكرا كردووە كە لەڕێگەیانەوە كاركردن لەسەر كۆمپیوتەر و ماكنتۆش زۆر ئاسانتر دەبێت، بزانین چەند دانەیان تۆ دەیزانیت؟.
1- ئەگەر (cmd)ی لەنێو توڵباری ناونیشانی فایل ئێكسپلۆرەردا بنوسیت، ڕاستەوخۆی فەرمانی خێرای ئەو شوێنەت بۆ دەكاتەوە .
2- بە پەنجە پێدانانی (F4) لە بەرنامەی ئێكسڵدا، فەرمانی پێشوتر دووبارە دەكاتەوە، بۆ نمونە ئەگەر خانەیەكت دیاریكردبوو بە ڕەنگی زەرد، ئەوا بە پەنجە پێدانانی (F4) ئەو فەرمانە دووبارە دەبێتەوە.
3- دەتوانیت وێنەی شاشەكەت یاخود هەر بەشێكی شاشەكەت بگریت بە هەڵبژاردنی (Snipping Tool) لە بەشی (Start bar) .
4- هەمیشە “Custom Install”هەڵببژێرە لەكاتی دابەزاندنی بەرنامەدا، توێزێك كات بدە بەو پەیامانەی لە كاتی دابەزاندنی بەرنامەكەدا دێنەبەرچاوت و بیانخوێنەوە ، چونكە زۆرێك لە بەرنامەكان توڵباری گەورە دادەبەزێننە نێو كۆمپیوتەرەكەتەوە بەبێ ئەوەی تۆ ئاگاداریان بیت.
5- یەكەی چاودێری گوگڵ كرۆم بكەرەوە بە پەنجەپێدانانی (F12) ئەمە دەتوانێت ڕێگەت پێبدات تەماشای وێنەیەك بكەیت لە سەر پەڕەی ماڵپەرێك ، وە هەتاوەكو دەتوانیت بە شێوەیەكی كاتی دەستكاری نوسینەكەی بكەیت.
6- “Ctrl + A” بۆ دەستنیشانكردنی سەرجەم فۆڵدەرەكەان یان تێكستە واتە (select all)، وە “Ctrl + C” كۆپی دەكات و بە “Ctrl + V” پەیستی دەكات واتا دایدەنێتەوە .
7- “Alt + Tab” ڕێگەت پێدادات بازبدەیت لە نێوان ئەو وێندۆزانەی كە لە ئێستادا كراونەتەوە لەسەر كۆمپیوتەرەكەت .
8- كلیلی ویندۆس + L، دەبیتە هۆی قفڵكردنەوەی ویندۆزەكە.
9- كلیك كردن لەسەر لینكی سایتێك بە دوگمەی ناوەڕاستی ماوس دەبێتە هۆی ئەوەی كە سایتەكە لە پەڕەیەكی تازەدا بكرێتەوە.
10- بە پەنجەپێدانان بە كیلی Kدا، ڤیدیۆی یوتوب ڕادەگیرێت، بەڵام بە J و L ، 10 سانیە بۆ پێشەوە و بۆ پاشەوەی دەیبات.
11- كلیلی ‘Control + Enter پێكەوە ، خۆی ‘www و ‘.com بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دەنوسێت .
12- ‘Control + Tab یارمەتیت دەدات بەسەر پەڕەكانی براوسەرەكەتدا بڕۆین لە یەكێكیانەوە بۆ ئەوی دی.
13- دەست لەسەر s ڕابگرە و كلیكی ڕاست بكە لەسەر وێنەیەك لە گوگڵ كرۆمدا بۆ ئەوەی بەدوای ئەو وێنەیەدا بگەڕێیت لە گوگڵدا .
ئا: دواڕۆژ