هه‌ركه‌سێك كه ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه برد بێگومان بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه چۆن وا بكات میوانان و سه‌ردانكه‌رانی له‌ده‌ست نه‌دات، من ئه‌مڕۆ ڕێگایه‌كم بۆ هێناون تا ڕاده‌یه‌كی باش به‌سووده بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانانی ماپه‌ڕه‌كه‌ت بپارێزیت.
بیگومان له‌م ڕۆژه‌دا هه‌موومان كه سه‌ردانی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ین به هۆی پرۆگرامێكه‌وه سه‌ردان ده‌كه‌ین ئه‌ویش پرۆگرامی گووگڵ كرۆم و مۆزیلا و …هتده تۆش ده‌توانیت ئه‌و میوانانه‌ت كه له ڕێگه‌ی گووگڵ كرۆم و مۆزیلاوه سه‌ردانت ده‌كه‌ن، ئاگاداری نوێترین بابه‌تت بكه‌یته‌وه، به‌م شێوه‌یه.
سه‌ره‌تا تۆ پێویسته ئه‌كاونتت هه‌بێت، له ڕێگه‌ی ئه‌م سایته‌وه
https://www.foxpush.com
چۆنیه‌تی تۆمار بوون به‌م شێوازه‌یه، هه‌ر كام له‌و به‌سته‌ره دابگریت ده‌توانیت هه‌نگاوی یه‌كه‌م بنێییت بۆ تۆمار بوون.
پاشان ئیمێڵ و زانیارییه‌كانت پڕ بكه‌ره‌وه
ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌كت پێ ده‌دات پاش تۆمار بوون پێت ده‌ڵێت برۆ بۆ ئیمێڵه‌كه‌ت په‌یامێكی تێدایه و ئه‌كتیڤی بكه.
په‌یامی نێو ئیمێڵه‌كه‌ت به‌م شێوه‌یه‌یه
له‌م هه‌نگاوه‌دا نێكست بكه.
به نوسینێك ئاگاداری سه‌ردانكارانت بكه‌ره‌وه كه به‌ڵێ دابگرن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترین بابه‌ته‌كانیان ببن.
وێنه‌یه‌ك دیاری بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له جێی ئاگادار كردنه‌وه‌كه‌ی هه‌نگاوی سه‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ وێنه‌ی كاتی ئاگادار كردنه‌وه‌ی نوێترین بابه‌ته‌كاندا ده‌ر بكه‌وێت.
دیاری كردنی ڕه‌نگ و شێوه‌ی نوسینه‌كانت
ئه‌م كۆده‌ت پێ ده‌دات تۆ له فووته‌ر یاخوود هێده‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت په‌یستی بكه، یاخود كه‌ر وۆردپرێس به‌كار دێنیت ده‌توانیت ویدجێتێك زیاد بكه‌یت و له فووته‌ر دای بنێیت بۆ ئه‌وه‌ی كاری خۆی ئه‌نجام بدات.
گه‌شتینه كۆتایی كاره‌كه‌مان،
ئێستا تۆ خاوه‌نی جێگایه‌كی هاوشێوه‌ی په‌یج و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، پێویسته بینه‌رانت ئاگادار بكه‌یته‌وه له بوونی نوێترین بابه‌تت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه تۆ هه‌ر هه‌واڵێكی گرتگ هه‌بوو ده‌توانیت بینێریت بۆ بینه‌رانت.
هاو شێوه‌ی من خانه‌كانم به چی پڕ كردۆته‌وه تۆش پێویسته له‌سه‌رت به‌و شێوه‌یه پری بكه‌یته‌وه
Campaign name : ئه‌مه‌یان ته‌نها لای خۆت دیاره
Title وه‌كوو سه‌ردێڕ ده‌رده‌كه‌وێت
Message : كورته‌یه‌كی گرنگی بابه‌ته‌كه‌ت
URL به‌سته‌ر لینكی بابه‌ته‌كه‌ت
كۆتایی به‌هیوای سوود