یەکێک لە باشترین ئامڕازەکانی داگرتنی ڤیدیۆ بریتییە لە youtube-dl، کە لە ڕێگای ترمیناڵەوە بەکاردەبرێت، ئاسانە لە بەکارهێنان و تایبەتمەندی زۆری تێدایە کە وا دەکات ببێتە باشترین ئامڕازی داگرتنی گرتە و ڤیدیۆکان.
لە youtube-dl کۆمەلێک تایبەتمەندی هەیە، بۆ نمونە دەتوانی بۆ داگرتنی هەر ڤیدیۆیەک شێوازەکەی دەستنیشان بکەی ئاخۆ بە flv, mp4, 3gp، ئینجا لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانی کوالێتی ڤیدیۆیەکە دەستنیشان بکەی بۆ داگرتن، هەروەها دەتوانی تەنها پارچەی دەنگ(MP3) لە ڤیدیۆیەکە داگریت، واتە لەهەمان کات Convert کردنیش ئەنجام دەدات، جگەلەمانە، دەتوانی لە یوتیوب Playlist یان کەنالێک بەیەکجار داگریت!

تێبینی: youtube-dl نەک هەر تەنها بۆ Youtubeـە، بەڵکو بۆ DailyMotion و Vimeo دەتوانیت کاری پێ بکەیت.
چۆنیەتی داگرتن و دامەزراندنی Youtube-dl:
sudo curl https://yt-dl.org/downloads/2015.08.28/youtube-dl -o /usr/local/bin/youtube-dl
دواتر
sudo chmod a+rx /usr/local/bin/youtube-dl
ئەگەر curlـت نییە، دەتوانی لە ڕێگای wget داگریت، بەم شێوەیە:
sudo wget https://yt-dl.org/downloads/2015.09.03/youtube-dl -O /usr/local/bin/youtube-dl
دواتر
sudo chmod a+rx /usr/local/bin/youtube-dl
چۆنیەتی بەکارهێنانی Youtube-dl:
بۆداگرتنی ڤیدیۆیەک لە یوتیوب لە رێگای بەرنامەی youtube-dl ـەوە، ئەم فەرمانە بەکاربێنە لە ترمینال:
youtube-dl URL_VIDEO
URL_VIDEO بگۆڕە بۆ بەستەری ڤیدیۆیەکە بۆ نمونە گۆرانی فرمێسک (چاوەڕوان) :
youtube-dl https://www.youtube.com/watch?v=hueLAIGR6Zk
واتە تەنها لە دوای youtube-dl بەستەری ئەو ڤیدیۆیە دادەنێین کە دەمانەوێ دابگرین.
بۆ داگرتنی Playlist لە ڕێگای youtube-dl، ئەم فەرمانە بەکاربێنە لە ترمینال:
youtube-dl URL_PLAYLIST
URL_PLAYLIST بگۆڕە بۆ بەستەری PlayListـەکە ، نمونە ئێمە دەمانەوێ هەڵبژاردەیەکی داگرین:
youtube-dl https://www.youtube.com/watch?v=uelHwf8o7_U&list=PLC40CE70DA3015A4E
چۆن بتوانم ڤیدیۆیەک یان کۆمەلە ڤیدیۆیەک بەیەکەوە داگرم و بە کوالێتێک کە خۆم دیار بکەم ؟
 لە بنەڕەتدا ئەگەر هیچ جۆرە کوالێتێک دیار نەکەی، ئەوا youtube-dl هەڵدەستێت بە داگرتنی بەرزترین کوالێتی بەردەست لە ڤیدیۆی دیاریکراودا، بەڵام تۆ بۆت هەیە بە ئارەزوی خۆت جۆرێک لە جۆرەکانی کوالێت دیار بکەی ئینجا چ ( 3gp یان mp4 یان flv یانیش webM) بێت.
نمونە لەسەر چۆنیەتی داگرتنی ڤیدیۆ بە جۆری flv :
youtube-dl -f flv https://www.youtube.com/watch?v=hueLAIGR6Zk
نمونە لەسەر چۆنیەتی داگرتنی ڤیدیۆ بە جۆری 3gp:
youtube-dl -f 3gp https://www.youtube.com/watch?v=hueLAIGR6Zk
داگرتنی دەنگ بەبێ ڤیدیۆ:
بۆ داگرتنی دەنگ لە ڤیدیۆ تەنها بۆ جۆری mp3 و aac بەردەستە، کە ئەمیش دوو ڕێگایە:
extract-audio –audio-format=XXXXX
لێرەدا extract-audio تایبەتمەندی دەرهێنانی دەنگ بە youtube-dl دەدات، ئەگەر mp3 یان aac دیار نەکەی ،
ئەوا youtube-dl هەڵدەستێت بە داگرتنی دەنگەکە بەشێوازی ئاسایی.
youtube-dl –extract-audio –audio-format=mp3 https://www.youtube.com/watch?v=hueLAIGR6Zk
بۆ داگرتنی پارچەیەک یان چەند ڤیدیۆیەکی دیاریکراو لە PlayList :
بەکارهێنانی ئەم جۆرە فەرمانە پێویستمان بە تایبەتمەندی playlist-start و playlist-end دەبێت بۆ سنوردار کردنی داگرتنی ڤیدیۆیەکان لە نێو PlayListـەکەدا، کە playlist-start بەمانای یەکەم ڤیدیۆ بۆ داگرتن دێت، هەروەها playlist-end بەمانای داگرتنی کۆتا ڤیدیۆ لە نێو PlayListـەکە دادێت و دواتر ڕاوەستێت.نمونە:
youtube-dl –playlist-start=5 — playlist-end=10 https://www.youtube.com/watch?v=uelHwf8o7_U&list=PLC40CE70DA3015A4E
ئەگەریش بتەوێ ڤیدیۆیەکی دیاریکراو داگریت بۆ نمونە (ڤیدیۆی7) و تا کۆتایی لیستەکە(دوایین ڤیدیۆ)، ئەوا ئەم فەرمانە بەکاربێنە:
youtube-dl -t –playlist-start=7 https://www.youtube.com/watch?v=uelHwf8o7_U&list=PLC40CE70DA3015A4E
داگرتنی چەنالێکی یوتیوب بە هەموو ڤیدیۆیەکانەوە:
زۆر بەسادەیی youtube-dl بە بەستەری چەناڵەکە دەبەستیەوە، نمونە:
youtube-dl https://www.youtube.com/user/samgoran
 تێبینی: ئەم ڤیدیۆیە ڕاستەوخۆ لە بوخچە (Folder)ـی Home پاشەکەوت دەبێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

كۆمێنتێك بنووسە