دوای ئەوە گەورە کۆمپانیای تەکنەلۆژی سامسونگ لە ماوە ڕابردوودا گەلاکسی S7 و گەلاکسی S7 ئێجی راگەیاند لە ئێستادا ماوەتەوە بەشی دوەم لە مۆبایلە پێشکەوتوەکانی کە مۆبایلە نۆتەکانن رایبگەیەنێت و بڵاوی بکاتەوە .
وەکوو دیار بوو سامسونگ پار ساڵ لەو کاتەی نۆت 5 ئاشکرا کرد پیش ئەپڵ کەوت لە ئاشکراکردنی ئایفۆن 6S ئەمەش دەرخەری ئەو کێبڕکێ گەورەیەیە کە لە نێوان هەردوو گەورە کۆمپانیای تەکنەلۆژیدا هەیە .
لە مانگی حەوتی ئەمساڵ سامسونگ گالاکسی نۆت شەش بە تایبەتمەندیەکی نوی و ناوازە دەربچێت وەهەروەها خێراییەکی زۆری دەبێت بە شیوەیەک رامەکەی 6GB دەبێت وە هەروەها هاردەکەشی بە هەردوو جۆری 128GB و 256GB دەخرێتە بازار وە هەروەها شاشەکەی 5.8 ئینج QHD دەبێت وە لەگەڵ جاڕەسەرکردنی چەند کیشەیەکی لاوەکی کە لە زنجیرە نۆتەکانی پێشودا دەبیندرا .