ماڵپەڕی HackerRank، کە ماڵپەڕێکی خۆبەخشی بەرنامەنووسییە لە ئامانجی دوایین توێژینەوەکەی نیشانیداوە کام وەڵات لە جیهان باشتری گەشەپێدەر یان پەرەپێدەر و بەرنامەنووسی هەیە.لە سەر بنەمای ئەم ئامارە ، چین ،ڕوسییە و پۆلەند باشترین،ئەمریکاو هیند کە بەڕاستی کەڵە وەڵاتی ئایتین پلەی ۲۸ و ۳۱ـن.
HacherRank کۆمپانیایێکی خزمەتگوزارییە لە کالیفۆرنیا کە ئازموون و توێژینەوەی فرە لە سەر گەشەپێدەران ئەنجام دەدا تاکوو زیرەکەکانی ئەم ئیشە پەیدا بکات و بتوانێت نهێنیەکەیان بەدەست بێنێت.
بەڵام لە دوایین کاری هەوڵی دا بگەرێت بۆ ئەو وەڵاتانە کە زیرەکترین و هۆشمەندترین بەرنامەنووس و گەشەپێدەریان لە باوش گرتووە.HackerRank لە سەر خێرایی زۆر ۱.۵ مڵیۆن بەرنامەنووسی چاودێری کردووە کە لەئامانجی ئەم ئازموونە باشترین و بەهێزترین بەرنامە نووس لە پۆلەند و روسیە نیشتەجێ بوون بەڵام چین لە پێش گشتیانە .
هەر چەندە بە زەحمەت توانی رووسیە شکەست بدات.
پلەکان بەم جۆرە بوون چین ۱۰۰ روسییە ۹۹.۹ . چین لە بواری بەرنامەنووسی ،گەشەپێدان و … باشترین بەڵام روسییە لە بواری ئۆلگۆریتم بەهێزتر بوو.
بە هەر حاڵ ئامانجی ئەم لێکۆڵینەوە بەم جۆرە بوو :
- چین
- رووسیە
- پۆلەند
- سوئیس
- مەجارستان
- ژاپۆن
- تایوان
- فەرانسە
- چەک
- ئیتالیا
لە وێنەکەی خوارەوە پێرستی ۵۰وەڵات بە باشترین و بەهێزترین بەرنامە نووس و گەشەپێدەر دەردەکەوێت.
ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە قەزوان ئامادەکراوە