ئەمڕۆ بەرنامەیەكی ناوازە و پێشكەوتووتان پێشكەش دەكەین، كە ماوەیەك بەر لە ئێستا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بە فەرمی ڕایگەیاند و خستیە بەردەستی بەكارهێنەرانی، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە ئەو بەرنامەیەتان پێ ئاشنا دەكەین بۆ ئەوەی بتوانن سوودی لێ ببینن.
ناوی بەرنامەكە مایكرۆسۆفت سێلفیە، كە دەتوانن وێنەی سێڵفی ڕاستەوخۆی پێ بگرن و هەروەها دەست كاری وێنە نێو خۆییەكانیش بكەن، یەكێك لە گرنگیەكانی ئەم بەرنامەیە خۆكارانە وێنەكە ساف دەكاتەوە و پێویستی بەوە نیە كە تۆ دەست كاری بكەیت، هەروەها دەشت توانیت شێواز و ڕەنگ و شێوەی بگۆڕیت بە خواستی خۆت.
شایەنی باسە یەكێك لە كارە گرنگەكانی مایكرۆسۆفت ئەوەیە كە ئەم بەرنامەیەی بە شێوازی ئۆنلاینیش خستۆتە بەر دەست دەتوانن لەڕێگەی كۆمپیوتەرەوە دەست كاری وێنەكانتان بكەن و جوانی بكەنەوە.
بەستەری ماڵپەڕی فەرمی مایكرۆسۆفت سێڵفی
ئێستا دەتوانن ئەم بەرنامانە لە كۆگاكانی گووگڵ پلەی بۆ ئەو ئامێرانەی سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، دابەزێنن، لەگەڵ كۆگاكانی ئەپ ستۆر بۆ ئەو ئامێرەكانی ئایفۆن و ئایپاد، دابەزێنن.
ئەم بابەتە لە لاین هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە