لە ھەموو جۆر و مۆدێلەکانی مۆبایلدا ئەپلیکەیشنی Note ھەیە کە بەکاری دەھێنین بۆ ھەڵگرتن و پاراستن و زەخیرەکردنی تێبینی و نووسین یان ھەرشتێکی تر کە بمانەوێت.
لەم بابەتەدا ئەپلیکەشنێکی تری Note تان پێ ئاشنا دەکەین کە شێوازێکی جوانی ھەیە و توانای زەخیرەکردنی تێبینی و نوسینەکانی ھەیە بۆ دوای فۆرمات یان ھەرکێشەیەک کە لە مۆبایلەکانمان ڕوو دەدات. ھەڵگرتن و Backup کردنی زانیاریەکان لە ڕێگەی ئیمەیڵ دەکرێت یان لە ڕێگەی ھەڵگرتنی کۆپیەک لە نێو میمۆری دەرەکیدا کە ئەمەش وادەکات کە دڵنیابین لە پارێزراوی زانیاریەکانمان.
سودێکی تری ئەم ئەپلیکەیشنە ئەوەیە لە کاتی گۆڕینی مۆبایلدا دەتوانیت بەشێوەیەکی ئاسان زانیاریەکان بگوازیتەوە بۆ مۆبایلە نوێکەت.
هەروەها توانای دانانی تێبینی و نوسینی هەیە لەسەر ڕوکار (شاشە) ی سەرەکی ( Home Screen )
تابەتمەندیەکی تر ئەویش دانانی پاسۆردە بۆ نووسراوەکانمان کە وا دەکات تەنھا خۆمان بتوانین نوسراو و زانیاریەکان ببینین، ھەروەھا توانای ئەرشیف کردن و شاردنەوەی ھەیە.
سەرەڕای ھەموو ئەمانەش لە ڕوی ڕوکار و دیزاینەوە شێوازێکی جوان و ڕوونی ھەیە و لە توانایدا ھەیە ڕەنگەکەی بەپێی ویستی خۆمان بگۆڕین و دەستکاری بکەین.
سایتی سەرەکی
داگرتنی ئەپلیکەیشنەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید لە Play Store