ئەندرۆید چیە؟

who_i_am

ئەندرۆید: بریتییە لە سیستمەێكی وەگەڕخەری سەرچاوە کراوە لە ژێر بنچینەی لینوکس، بۆ ئامێرەکانی موبایل وەک تەلفوونی زیرەک و تابلێت. ئەندرۆید گەشەیپێرا لە لایەن ‘Open Handset Alliance’، بە سەرپەرشتی گۆگڵ.

یەکەم وەشانی تاقیکاری (Android Software Development Kit (SDK لە لایەن گۆگڵ ساڵی ٢٠٠٧ بوو وە سەرەتای دەرکەوتن و ناسادنێکی سیستەمەکە بوو، دواتر و لە ساڵی ٢٠٠٨ یەکەم وەشانی ئەندرۆید دەرچوو (Android 1.0).

لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٢، لە کۆنفڕانسی I/O گۆگڵ دا، گۆگڵ وەشانی داهاتووی ئەندرۆید ڕادەگەیەنێت بە نێوی، (4.1) Jelly Beanی. Jelly Bean وەشانێکی نوێکاری بوو، ئامانجی باشتربوونی ناوبەست(interface) بوو لەگەڵ بەکارهێنەر، بە مەرجی هەردوو کار و کردارەکان.

سەرچاوەی کۆدەکانی ئەندرۆید بەردەستکراوە لە ژێر مۆڵەتی ئازاد و سەرچاوە کراوە. گۆگڵ زۆربەی کۆدەکان لە ژێر مۆڵەتی Apache License version 2.0، وە Linux kernel changes، لەگەڵ GNU General Public License version 2دا بڵاودەکاتەوە.

بۆچی ئەندرۆید؟

why_android

تایبەتمەندیەکانی ئەندرۆید

ئەندرۆید سیستەمێکی بەکارخستنی بەهێزەو پشگیری گەلێک تایبەتمەندی دەکات، کەمینەیەک باس دەکەین لە خوارەوە:

تایبەتمەندیەکاندەربارە
ڕووکارئەندرۆید ڕوکارێکی بنچینەی جوان و ژیرانە بۆ ناوبەست(Interface) لەگەڵ بەکارهێنەر دەستەبەر دەکات.
گواستنەوەکانGSM/EDGE, IDEN, CDMA, EV-DO, UMTS, Bluetooth, Wi-Fi, LTE, NFC وە WiMAX.
هەڵگرتنبۆ هەڵگرتن و زەخیرەکردنی زانیاریەکان پشت بە، SQLite دەبەستێت.
پشگیری ڕەنگاڵەH.263, H.264, MPEG-4 SP, AMR, AMR-WB, AAC, HE-AAC, AAC 5.1, MP3, MIDI, Ogg Vorbis, WAV, JPEG, PNG, GIF, وە BMP
کورتەنامەSMS لەگەڵ MMS
وێبگەرلە ژێر بنەمای سەرچاوە کراوە و پلان و نەخشەی WebKit سەرچاوە دەگرێت، لەگەڵ Chrome’s V8 وە پشگیری Javascript لەگەڵ HTML5 و CSS3 دەکات.
فرە – لێدانئەندرۆید پشگیری فرە دەست لێدان دەکات (Multi Touch).
فرە – ئەرکبەکاربەر دەتوانێت لە یەک کاتدا زیاتر لە چالاکیەک بە ئامێرەکەی بکات(Multi Tasking).
قەبارەی پێوەکراودەتوانیت قەبارەی پێوەکراوەکان بچووک و گەورە بکەیت بۆ بینینی ناوەڕۆکی زیاتر یان گەڕانەوەی قەبارە بێت.
فرە – زمانپشگیری زیاتر لە زمانێک و هەموو ئاڕاستەکانی نووسین دەکات.
GCMGoogle Cloud Messaging یارمەتی گەشەپێدەران دەدات کە کورتەنامە و زانیاری بنێرن بۆ بەکاربەرانیان. بەبێ پێویست بوون بە ئامڕازێک بۆ نوێبوونەوە لەلایەن بەکاربەر.
Wi-Fi Directتەکنەلۆژیایەکە بۆ گواستنەوەی ڕاستەخۆ لە نێوان دوو ئامێر، بۆ گواستنەوەی قەبارە گەورە و ترافیک بەرز.
Android Beamلەژێر تەکنەلۆژیایەکی بەناوبانگی وەک NFC هاوبەشی دەکات، تەنها بە لێدانی دوو ئامێر لە یەکتری کە NFCی کاردەکات، دەگوازێتەوە.

بەرنامە بەکاربەریەکانی ئەندرۆید

بەرنامەکانی ئەندرۆید بە زمانی Java بە هۆی Android Software Development Kit گەشەپێدەدرێن.

لە دوای بەرهەمهێنانی بەرنامەیەک دەتوانی بە ئاسانی لە کۆگاکانی Google Play, Slide Me, Amazon Store بیانفرۆشیتەوە یان بە خۆڕای بڵاویان بکەیتەوە.

سەدان ملیۆن ئامێر چالاکن بە ئەندرۆید، زیاتر لە ١٩٠ وڵات لە جیهاندا هەیە. ئەندرۆید یەکەم و خێراترینە لە گەشەسەندندا، بە جۆرێک ڕۆژانە زیاتر لە ١ ملیۆن ئامێر چالاک دەکرێن بە ئەندرۆید.

هاوپۆلەکان لە بەرنامە بەکاربەریەکانی ئەندرۆید

گەشت بەرنامەکان لە کۆگاکاندا دابەش دەبن بەسەر چەند هاوپۆلێکدا، ناوی هاوپۆلەکان:

hawpolakan-android

مێژووی ئەندرۆید

کۆدی وەشانەکانی ئەندرۆید بێسەروبەرە نیە، بە پێی پیتەکانی ئینگلیزی لە پیتی A بۆ L ڕیزبەند کراون و ڕێکخراون وەک Aestro, Blender, Cupcake, Donut, Eclair, Froyo, Gingerbread, Honeycomb, Ice Cream Sandwitch,  Jelly Bean, KitKat, Lollipop وە Marshmallow.

مێژووی ئەندرۆید لە ڕێزبەندیەک بە وێنە:

jistory

 

ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە ئەندرۆکورد ئامادەکراوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.