بەردەوام ئەوانەی بیر لە دروستكردنی وێبسایت دەكەنەوە ئەو پرسیارە لە خۆیان دەكەن. ئایا سكریپت ی ئامادە بەكار ببەین یان CMS ی تایبەتی دیزاین كراو ؟

wordpress-logo-notext-rgb

وەلامەكە بۆ من سكریپتی ئامادەیە بەم نەك سكریپتێك كە هیچ پشتگیریەكی ( Support ) ێكی نەبێ .لەم نوسراوەمدا دەمەوێت تیشك بخەمە سەر باوترین سكریپتی ئێستا كە ئەویش WordPress ە. بە پێی نوێترین ئامار كە ماڵپەری فەرمی سكرپیتەكە ئامادە كراووە ، ٦٠ ملیۆن جار داونلۆد كراوە. وە بە پێی نوێترینی ئاماری فەرمی، باوترین زمان زمانی عەرەبییە  كە نزیكی 50% ە.  ئەمە سەركەوتووی سكرپیتەكە پیشان دەدات ئەگەر نا ٦٠ ملیۆن كەس ئامادە نییە ئەم سكریپتە بەكار ببات.

یەكێكی تر لەو هۆكارانەی كە بۆ سكریپێكی ئامادە باشترە ئەوەیە زۆربەی سكریپتەكان پشتیوانی (  Support ) دەكرێن لە لایەن چەندین تاقیگە  ( Lab ) و كەسانی خۆبەخش. ئەمەش وای كردووە سكریپتەكە لە زۆر رووەوە بەرەو پێش بچێت. یەكێك لە گرنگترین ئەو رووانەی كە وای كردووە زۆرترین بەكار هێنەری هەبێ ئەوەیە ئاسان دەتوانرێ بەكار بهێنرێت وە هەروەها لە رووی پارێزیشەوە (  Security ) چەندین روونكردەنەوەیان داوە بە بەكارهێنەر بۆ ئەوەی بزانێت چۆن پارێزراو دەبێت ، دەتوانیت لەم بەستەرە (  LINK ) ەوە بیان بینیت.
یەكێك لەو هۆكارانەی كە بەكارهێنانی سكریپتی  دارێژراوی تایبەت ئەوەیە ، پێداچوونەی زۆر كەمە ، كۆمەلێك گروپ و تاقیگە (  Lab  ) ی زۆر كەم هەن كە بە كۆدەكانا بچنەوە و گرنگی پێبدەن و بەرەو پێشی ببەن. بەم لە هەمان كاتیشدا سودی ئەو جۆرە سكریپتە ئەوەی سۆرسێكی كراوە نییە (  Open Source ) .

بۆ زیاتر تێگەشتن دەتوانین سەیری دواین وەشان ( Version  ) لەم بەستەرەی خوارەوە كە ئاماژە بە ناوی گەشەپێدەرەكان ( Developer  ) و ئەو فایلانەی كە سەیركراوەنەتەوە ;

كلیك لێرە بكە بۆ بینینی درێژەی بابەت 

 

  • Lab : لێرەدا مەبەستمان لە تاقیگە ، ئەو سەنتەرانەن كە لێكۆلینەوە و سیستەمی ئەلیكترۆنی بەرەوپێش دەبەن.  Tie كە یەكێكە لە لابە عەرەبیە سەركەوتووەكان، روكارێكی  (  Theme  ) ی سەحیفەیان دیزاین كردووە كە زیاد لە 24000 دانەی لێ فرۆشراوە .

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

کەسێکی پیشە گەر نیم , بەلام هەوڵی فێربوون دەدەم لە هەموو بەشەکانی تەکنەلۆژیادا , بۆیە کۆد نوسینیش یەکێکە لە خولیاکانم کە چەند ساڵێکی کەمە خەریکم , سوپاس بۆ خودا کە شارەزاییەکی باشم هەیە لە پرۆگرامەکانی دیزایندا .

Comments are closed.