10 چاڵاکی سەر ئینتەرنیت لەوانەیە بخرێیتە بەندیخانەوە لە هەندێک ووڵاتدا

ئامادەکردنی: ژدل خسرۆ (ئەندازیاری کۆمپوتەر)

 

ئینتەرنێت جیهانێکی بێ سنوورە کە دوواین زانیاری بۆ بەکارهێنەران بەرجەستە دەکات، ڕێگەت پێ دەدات کە (فلیم، وێنە، مۆسیقا) بەژداری پێ بکەیت لەگەڵ هاوڕێکانت بێ هیچ سنوورێکی دیاری کراو، ڕێگە دەدات پەیوەندی بکەی وفایل بەژداری پێ بکەیت لەگەڵ خەلكانی تر وە زۆر سوودی تری هەیە.

بەڵام لە هەمان کاتدا زیانیشی هەیە، لە هەندێک ووڵاتدا بەتایبەتی ئەگەر شوێن ڕێسا و ڕینمایی دیاری کراو نەکەوی کە بۆت دیاری کراوە لەم ووڵاتەدا کە ئینتەرنێتی لێ بەکاردەهێنیت.

تاوانی ئەلیکترۆنی و هێرشی تیرۆریستەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە لەم چەند ساڵەی دوواییدا کە لەوانەیە یەکێک لەم هۆیانەی سەرەوە ببێتە هۆی ئەوەی هەرکەسێک ڕینمایی و یاسای تایبەت بە ئینتەرنێت لەم ووڵاتەدا کە تێیدا نیشتە جێ یە جێ بە جێ نەکات بچێتە بەندیخانە وتوشی سزا بێت، ئەم چاڵاکیانەی خوارەوە چەند نموونەیەکن.

  • ئەگەر وای فایەکەت کراوەبێت

zhdlxasrozanyarii (9)

هێشتنەوەی وایفایەکەت بە کراوەیی و بێ ئەوەی هیچ ووشەی نهێنی لەسەر دا بنێ ی، لەوانەیە تووشی کێشەت بکات و بتخاتە زیندانەوە لە هەندێک ووڵاتدا.

کاتێک تۆ وای فایەکەت دەکەیتەوە لەوانەیە بەکاربهێنرێت لە لایەن تاوانباران یان تیرۆریستانەوە بێ ئەوەی تۆ ئاگادار بیت لەوانەیە تووشی کێشەت بکات لەگەڵ یاسا، ئەمە ڕوویدا لەگەڵ کەسێک بە ناوی بێری کۆڤیرت

کە وای فایەکەی کرابووە وە و لەلایەن درواسێ یەکەی بە کارهێنرابوو بۆ گەیشتن بە سایتەکانی وێنەی ڕووتی منداڵان کەئەمە لە ڕووی یاساییەوە قەدەغەیە لە هەندێک ووڵاتدا، هەر چەندە پۆلیس دراوسێ کەیان گرت دوای لێ کۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەی نا بەڵام بێری بۆ چەند مانگێک لەگەڵ پۆلیس دوچاری کێشە و پرسیار بویەوە تا دوایی تاوانباری راستە قینە دەست بەسەر کرا.

هەمیشە وا باشترە کە ووشەی نهێنی لەسەر وای فایەکەت دا بنێی بەم پرۆتۆکۆڵانەی خوارەوە:

  WEP, WPA (WPA-Personal), and WPA2 (Wi-Fi Protected Access version 2).

 

  • سڕینەوەی مێژووی بە دوا دا گەڕانت لە وێبگەردا

zhdlxasrozanyarii (8)

 

هەندێک جار سڕینەوەی مێژووی بە دوادا گەرانت لە وێبگەردا دەبێتە هۆی ئەوەی بخرێ یە زیندانەوە، ئەمە ڕوویدا لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کاتیک کەسێک بە ناوی داڤید کێرنل بە تۆمەتی سڕینەوەی زانیاری لەسەر کۆمپیوتەرەکەی.

قوتابی لە زانکۆی تینیسی بە ناوی کێرنل لێ کۆڵینەوەی لەگەڵ کرا لەلایەن دەسەڵاتی فیدرالی بە تۆمەتی هاک کردنی سارا پالین پاڵێوراو بۆ جێگری سەرۆکایەتی.

لە هیندستان یاسایەک دەرچوو کە دەبێت بەکارهێنەران ناچار بکرێن مێژووی بە دوادا گەرانیان لە وێبگەردا پاشەکەوت بکەن بۆ ماوەی سێ مانگ، بەڵام ئەم بڕیارە هەڵوەشێندرایەوە دوای ئەوەی ناڕەزایی زۆر بەرامبەر بەم بریارە هەبوو.

 

 

  • نوسینی پۆست بە شیوازی هێرش کردن (نامە یان تویت)

zhdlxasrozanyarii (7)

نوسینی پۆست یان ناردنی نامە بە شیوازی هێرش کردن لەوانەیە کیشەت بۆ دروست بکات بە تەنها لە هەندێک شوێنی جیهان، دوو کەس لە شارۆچکەی لی لە وڵاتی ئینگلتەرا بە ناوی جان بریان تەمەن 26 ساڵ و ئیمی بنتینگ تەمەن 24 ساڵ تویتێکیان کرد کاتێک دەیانویست سەردانیUSA  بکەن، لە تویتەکەیان نوسرابوو

” بە خۆڕایی لەم هەفتەیە دا و بە خێرایی پروپاگەندە/ئامادەیی پێش ئەوەی برۆم و ئەمەریکا وێران بکەم ” دەستگیر کران و بۆ ماوەی چەند كاتژمێر پرسیاریان لێ دەکرا لە لایەن پۆلیسەوە، بریان و بنتینگ هەوڵیاندا باوەڕی بە پۆلیس بێنن کە ووشەی “Destroy” وێران کردن بە زمانی بازاری بەریتانی واتە ئاهەنگ گیران “partying” .

 

  • بەکارهێنانی خزمەتگوزاری VOIP

zhdlxasrozanyarii (1)

ئەم کیشەیە تایبەتە بە ووڵاتێکی دیاری کراو وەک ئەثیوبیا، VOIP  بریتیە لە خزمەت گوزاریەک وەک SKYPE وایە کە دەتوانی بە دەنگ و ڕەنگ قسە بکەیت لە ڕێگەی ئینتەرنێت، ئەم خزمەتگوزاریە بە تەواوی قەدەغەیە لە ووڵاتی ئەثیوبیا و هەر کەسێک ئەم خزمەتگوزاریە بە کاربێنێت ئەوا توشی کێشە دەبێت و دەخرێتە زیندانەوە

ئامۆژگاریت دەکەین ئەگەر بەتەمای گەشتی لە وڵاتی ئەثیوبیا سەرەتا مۆڵەت لە ‌حکومەت وەربگرە پێش ئەوەی خزمەتگوزاری   VOIP  یان SKYPE بە کاربێنیت بۆ ئەوەی توشی کێشە نەبیت.

 

  • سەما کردن لە ڤیدیۆدا

 

zhdlxasrozanyarii (6)

ئەمەیان دەبێتە تاوانێکی مەترسیدار لە ئێران، لە راستیدا شەش کەس دەستگیر کران بە تۆمەتی سەما کردن لە ڤیدیۆیێک بە هۆی گۆرانیێکی فارێل ویلیامز “Happy” دادگای ئێرانی ئەو شەش کەسەی تاوانبار کردن و 91 جەلدەیان لێدرا هەروەها سزای یەک ساڵ بەندیخانەیان بەسەردا سەپێنرام هەرچەندە دوایی ئەم بڕیارە هەڵپەساردرا وە کەم کرایەوە بۆ شەش مانگ.

لە ڕووسیا گەنجێک بەندکرا بۆ ماوەی 15 ڕۆژ و دوو ژن بەند کران بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، پاش ئەوەی دەبینرێت ئەوان سەما دەکەن لە ڤیدیۆیێک دا لە نزیک پەیکەرێک کە دروست کرابوو وەک درووشم بۆ وەبیرهێنانەوەی جەنگی جیهانی دووەم.

 

  • بە جێهێشتنی لێدوان لەسەر ئینتەرنێت

zhdlxasrozanyarii (5)

لە ئێستادا سووریا مەیدانێکی جەنگە لە نێوان گروپ و دەستەی جیاواز بۆ کۆنترۆڵ کردنی خاکی زیاتر لەلایەن هەر گرووپێک، لەم ووڵاتە تەنانەت نووسینی لێدوان لەسەر ئەنتەرنێت تاوانە، ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ “Human Rights” لە سوریادا ساڵی ، حکومەتی سوری دوو کەسی دەستگیر کردووە و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار کە وا دیارە لێدوانیان نوسیوە لەسەر ئینتەرنێت دەربارەی یاسای چاودێری کردنی وێب سایت لە سوریا.

 

  • وەرگێڕانی ووتار یان کتێب

zhdlxasrozanyarii (4)

وەرگێڕانی ووتار یان کتێبی قەدەغە کراو لەوانەیە بتخاتە زیندانەوە لە هەر ووڵاتێکدا، حکومەتی تایلەندی هاووڵاتیەکی ئەمریکیان دەستگیر کرد کە یەک ووتاری وەرگێڕا بووە سەر بلۆگی خۆی، ووتارەکە وەسف کرابوو بە هێرش کردنە سەر دەسەڵاتی ڕەها autocracy ” لەلایەن دەسەڵاتی تایلەندیەوە ئەوانەی پاشاکەیان وەک بوونەوەرێکی بەرز دادەنێن ” بلاو کردنەوەی ئەم جۆرە پۆستانە لەسەر فەیس بووک و تویتەر لەوانەیە بتخاتە زیندانەوە بە گوێرەی یاساکانی پاشایەتی ئەم ووڵاتە.

لە ئیندۆنیسیا کەسێک خرایە زیندانەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ دوای ئەوەی پۆستێکی کردبوو لەسەر فەیسبووک و نوسیبووی “God is not Exist” واتە خودا بوونی نیە.

 

8- قومار کردن

zhdlxasrozanyarii (3)

قومار کردن لەسەر ئینتەرنیت لە هەندێک ووڵاتدا قەدەغەیە لەوانەیە كێشەت بۆ دروست بکات و بتخاتە زیندانەوە.

ئەمە ئەوە دەگرێتەوە ئەگەر تۆ قومار ڕێک بخەیت یان یاری بکەیت لەسەر ئینتەرنێت وەک یاری پۆکەر یان یاری کاغەز… هتد.

 

  • بەژداری پێ کردنی فایل

بەژداری پێ کردنی فایل کێشەیەکی بەردەوامە و لە هەندێک ووڵاتدا ئاساییە تۆ (فلیم، وینە، فایل) بەژداری پێ بکەی بەبێ نیگەرانی لە یاسا، بەڵام لە هەندێ ووڵاتدا ئەوە یاسایی نیە تۆ فایل بەژداری پێ بکەی ئەوە وەک ئەوە وایە تۆ کاری خەڵکی بی پرس بفرۆشیت، لە هەندێک شوین دابەزاندنی بە نا دەستووری دادەنرێت.

zhdlxasrozanyarii (2)

 

پۆست کردنی هۆنراوە لە فەیسبووک

zhdlxasrozanyarii (1)

ئەمە تەنها جارێک ڕوویداوە لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا راپەرێک بە ناوی کامیرۆن دامبرۆسیۆ بە تۆمەتی پۆستکردنی هۆنراوەیەک لە فەیسبووک پۆلیس وا باس دەکات کە دامبرۆسیۆ هەرەشەی تیرۆریستی کردووە لە ژیر پەردەی ڕاپدا، داواکاری گشتی دەیەوێت دامبرۆسیۆ تۆمەتبار بکات کە ویستوویەتی بۆمب دروست بکات یان ئامێرێک بدزێت کە زۆرترین سزاکەی دەگاتە 20 ساڵ لە بەندیخانە.

 

سەرچاوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.