جاسۆن مایكڵ كە یەكێكە لەو داهێنەرانەی ئارەزووی دروستكردنی كەل و پەلەكان دەكات بە بەكارهێنانی میكانۆ.

مایكڵ دەڵێت لە ساڵی 2005 ەوە هەوڵی دروستكردنی هەموو كەل و پەلێك دەدەم بە بەكارهێنانی میكانۆ كە بتوانرێ بە بەردەوامی بەكار بهێنرێ، ئەمجارەشیان كییبۆردێكی دروست كردوەە كە دوگمەكانی هەمووی پارچەی میكانۆن،

دەربارەی بیرۆكەی ئەم كیبۆردە سەرنج راكێشە ,جاسۆن دەڵێ : ڕۆژێك لەسەر شەقام پیاسەم دەكرد بینیم كە كییبۆردێكی كۆن بۆ فڕەدان دانراوە , منیش هەڵم گرتەوە , كە هاتمە ماڵەوە تاقیم كردەوە كاری دەكرد پاشان هەڵسام بە هەڵوەشاندنەوەی و گەران بە دوای میكانۆی گونجاو كە بتوانرێ هەم لەگەڵ شێوەی كییبۆردەكە رێك بكەویت و هەمیش ژمارە و ئاماژە و پیتەكانی بە تەواوی تێدا بێت، وە خۆشبەختانە توانیم سەركەوتوو بم و كییبۆردەكەم بەو شێوەی كە دەم ویست دروست كرد.

سەرەتا كیبۆردەكە لە بنەرەتدا كییبۆردێكی ئاسایی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بوو, پاشان هەموو پارچەكانم لە یەك جیا كردەوە و تەنها (سێن سۆپاد )م هێشتەوە كە ئەمەش وەكو نەخشەی كیبۆرد وایە و لە بنەوەی دوگمەكان و فرمانەكان لەوێوە دەگەیەنرێنە كۆمپیوتەرەكە , پاشان لە ناو چوارچێوەیەكی پلاستیكی لاكێشەم دانا كە بە میكانۆ دروستكرابوو وە جێگەی كەیبڵ و لایتەكانیم بۆ رێك كرد تاوەكو بە تەواوی لە كییبۆردێكی راستی بچێ و بێ كێشە بێ لە كاتی بەكار هێنان.

وە دەڵێت كێشەی سەرەكیم سەرەتا نەبونی پارچەكان یان نەگونجانیان بوو بەڵام كێشەكەم چارەسەر كرد و پارچەكانم بری و هاوتای یەكم كردن، وە پاشان پەیكەرێكم بۆ دانان و پەیكەرەكەم لە ئاسن دروست كرد و هەر دوگمەیەك شوێنێكی تایبەتی بەستنەوەی میكانۆیەكەم بۆ دیاری كرد و پاشانیش هەموویم بەستەوە .

مایكڵ دەڵیت : هەرچەندە كەمێك كاتی ویست و ماندوو بووم پێوەی، بەڵام بە تەواوی لەسەر سێنسۆپاد ەكە جێگیر بوو بە هۆی ئەم پەیكەرەوە، وە گۆرینی قەبارەی چوارچێوەی پەیكەری كیبۆردەكە بە ویستی خۆتە چونكە لە تەلی ئاسن دروست كراوە و دەتوانی جێ گۆركێ ی پێ بكەیت و مەودای نێوان دوگمەكان زیاد و كەم بكەیت، وە هەروەها بەستنەوەی پەیكەری میكانۆكان بە سێنسۆپاد ەكەوە هەر لە رێگەی میكانۆیە كە لە چواردەوری دام ناوە بۆ بەستنەوەیان،

وە داهێنانێكی تر كە لەم كیبۆردە كردومە بۆ نمونە دوگمەی هۆم كە لە باتی نوسین لەسەر دوگمەكە میكانۆیەكی خانووم داناوە تاوەكو بزانرێ كە دوگمەی هۆم ە و میكانۆیەكی پەنجەرە بۆ دوگمەی ویندۆوس ، وە لەبەر ئەوەی لە میكانۆ دروست كراوە دەتوانی جێگەی پیتەكان ئەگەر خۆت بتەوێ یان گۆرینی شێوازەكەی بە ئاسانی بكەیت.

لە ئیستادا چەندین كۆمپانیا داوایان لە مایكل كردوە بۆ ئەوەی بیرۆكەكەیان پی بفرۆشێت و ئەم جۆرە كیبۆردە دروست بكەن , بەلام مایكل هەموو ئەو داوایانەی رەت كردۆتەوە و ئماژەی بەوە داوە كە دەیەوێت داهێنانی زیاتری تیدا ئەنجام بدات ,ئەوكات بیفرۆشیتە كۆمپانیا تەكنەلۆژیەكان .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە