گەورە كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری كە بە یەكێك لە پێشەنگترین كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنانی كەل و پەلە تەكنەلۆژی دادەنرێێت لە جیهاندا , ,كامێرایەكی نوێی نمایش كرد كە كە بەخێراترین و بەهێزترین كوالێتی كامێرا دادەنرێت لەجیهاندا.
ئەم كامێرا نوێیە ناوی ( ئێن ئێكس وەن) ە و زوومەكەی 28 مێگا پێكسڵە دەتوانێت 15 وێنە بگرێت تەنها لە یەك چركەدا و هەروەها لە توانیادا هەیە كە دیمەنە ڤیدیۆییەكان بە كوالیتی ئەڵترا ئێَچ دی ناسراو بە فۆر كەی تۆمار بكات كە ریزولەیشنی هەر دیمەنێكی ڤیدیۆییی 2160بە 4096 پێكسڵە هەروەها شاشەكەی بە پیوەر هەستیار واتە لەمس كاردەكات و قەبارەكەی 4 پۆینت 8 ئینجە و لە جۆری ئێل ئی دیە و و ڕونی 720 پێكسڵە.
ئەم كامێرا نوێیە خزمەتگوزاری وای فای و بلوتوسی تێدایەو هەروەها سیستەمی ئەندرۆید 4 پۆینت 2 ناسرا و بە جێلی بێنی لەسەر جێگیر كراوە .
دەتوانیت وینە و دیمەنە ڤیدیۆییەكانی نێو كامیراكە لە ریگای خزمەتگوزاری وای فایەوە و لە ئامیری هۆشمەندەكانی تەلەفزیۆن و مۆبایل و كۆمپیوتەر و كامیرای تر نمایش بكەیت .
سامسۆنگ ئاماژەی بەوە كردوە كە كامێرای ( ئێن ئێكس وەن) بە بەهیزترین كامیرا دادەنرێت لە رووی پتەوی پێكهاتەی بەرگی دەرەوەی و لە هەمان كاتدا خیراترین كامیرای هۆشمەندی ئەو كۆمپانیایەیە.
سەرەرای بوونی دەیان جیاكەرەوەی ئەمە كامیرایە نوێیە , بەلام نرخەكەی تەنها 1700 دۆلاری ئەمریكیە .