بە هۆکاری ئەو بەربڵاوییەی ڕاژەکاری تایبەت بە ئیمەیل لەگەڵ زۆربەی هۆستەکان و هەروەها ڕاژەی وەک Gmail, Outlook, Yahoo و هتد… لەوانەیە پێویست نەکات بیر لە دانان و بەڕێوەبردنی ڕاژەکارێکی تایبەت بە خۆمان بکەین کە بۆ خۆمان بڕیار لە هەڵبژاردن و ڕێکخستنەکانی بدەین. لە هەندێک کاتدا لەبەر هەندێک پێداویستی تایبەت و مەرج بوونی Backup کردنی ئیمەیلەکان بە شێوازێکی دیاریکراو وا دەکات کە باشترین چارەسەر دەبێتە دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ڕاژەکاری تایبەت بە ئیمەیل بۆ خۆمان. کە خۆمان ئیمەیلەکانمان و ئیمەیلی کۆمپانیەکەمان هۆست بکەین.
چارەسەریی و پرۆگرامی جیاواز زۆرە، لە ئەم بابەتەدا Mail Server ـێک وەک نموونە دادەمەزرێنین و ڕێکی دەخەین کە ناوی hMailServer ـە و لە ویندۆز کار دەکات. لە کاتی تاقیکردنەوەدا ئاساییە ئەگەر لەسەر وەشانێکی ئاسایی/ماڵەوەی ویندۆز دابمەزرێندرێت، بەڵام لە کاتی کارکردنی ڕۆژانەدا درووست وایە لەسەر یەکێک لە وەشانەکانی ویندۆزی تایبەت بە سێرڤەر دابمەزرێندرێت.
لە بابەتەکەدا چۆنیەتی دامەزراندن، ڕێکخستن، پەیوەست کردنی دۆمەینێک و هەروەها دامەزراندنی وێبمەیلێک ڕوون دەکەمەوە کە لە کۆتاییدا ڕاژەیەکی تەواوی هۆست کردنی ئیمەیل پێک دەهێنن.
ماڵپەڕی سەرەکی و سەرچاوەکراو
https://www.hmailserver.com/
دەتوانن سوود لەم پەڕگە PDF وەربگرن بۆ دامەزراندنی مەیڵ سێرڤەر
ئامادەکردنی : ئاسۆ نادری