فه‌یسبووك گه‌وره‌ترین تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیه له‌سه‌رانسه‌رى جیهان و ڕۆژ له دواى ڕۆژ به‌كارهێنه‌رانى ڕوو له زیاد بوون ده‌كات ، بۆ ئه‌مه‌ش په‌ره‌پێده‌ران هه‌میشه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان كه خزمه‌تگوزارى زیاتر پێشكه‌ش به‌و تۆڕه بكه‌ن .
ئه‌م جاره‌یان یه‌كێك له باشترین پێوه‌ركراوه‌كانتان پێ ده‌ناسێنین كه كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزارى ناوازه و شازتان پێشكه‌ش ده‌كات و گومانى تێدانیه هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك كارى پێیه‌تى .
پێوه‌ركراوى Toolkit For Facebook یه‌كێكه له به‌نێوبانگترین زیادكراوه‌كانى گۆگڵ كرۆم و له‌لایه‌ن ماڵپه‌رى getmyscript دروست كراوه و گومانى تێدانیه كه هه‌مومان كارمان پێده‌بیت.
كاره‌كانى ئه‌م زیادكراوه‌ى كرۆم بریتین له :
١- دابه‌زاندنى ڤیدیۆكانى فه‌یسبووك
٢-بانگهێشت كردنى ته‌واوى هاوڕێكانت بۆ په‌یجه‌كه‌ت
٣-بانگهێشت كردنى ته‌واوى هاوڕێكانت بۆ ئیڤێنته‌كه‌ت
٤- قبول كردن یان ره‌ت كردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕێكوێستانه‌ى بۆت هاتوه
٥-به‌یه‌ك كلیك پۆست له هه‌موو په‌یجه‌كانى فه‌یسبووك بكه كه لایكت كردوه
ئه‌مانه و ده‌یان خزمه‌تگوزارى تر ….
سه‌ره‌تا لێره كلیك بكه بۆ دابه‌زاندنى ئه‌م زیاد كراوه پاشان سه‌یرى ڤیدیۆ فێركاریه‌كه‌ى خواره‌وه بكه
*تیبینى | ئه‌م پێوه‌ركراوه به‌س بۆ وێگه‌رى گۆگڵ كرۆم ده‌بێت له كۆمپیوته‌ر