ئەمڕۆ ٢١/٣/٢٠١٦ کۆنگرەی فەرمی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ بەسترا و تیایدا کۆمپانیایکە بەفەرمی تەواوی بەرهەم و وەشانە نوێکانی خۆی کە بە بەهەمەکانی ساڵی ٢٠١٦ ناسراوە راگەیاند.
زۆرینەی میدیا جیهانیەکان چاویان لەسەر ئەم کۆنفراسە بوو  و سات بە سات هەوآڵەکانی کۆنفرانسەکەیان دەگواستەوە.
ستافی تێک ئای هاوشێوەی میدیا جیهانیەکان توانی سات بە سات تەواوی زانیاریەکان راستەوخۆ بگوازێتەوە بۆ ئەندامانی.

لە کۆنگرەکە کۆمەڵێک بەرهەمی نوێ نمایش کرا و چەندین نوێکاری لە سیستەمەکانی ئای ئۆ ئێس راگەیندرا.
لێرەدا بە کورتی ئاماژە بە بەرهەمەکان دەکەین کە نمایش کران.

لە گرینگترین و دیارترین بەرهەم کە لەماوەی رابردوو باسی لێوە دەکرا، نمایشکردنی مۆبایلە نوییەکەی ئایفۆن بوو.
مۆبایلە نوییەکەی ئایفۆن ناوی ئایفۆن  SE  یە  و  هەمان قەبارەی ئایفۆنی 5S ی هەیە واتە شاشەی 4  ئینجە.
وە هۆکاری ئەوەی کە ئەم قەبارەیان هەڵبژاردوە ئەویە کە زۆرترین فرۆشی ئایفۆن لە مۆبایلی ئایفعن 5 بوە وە زۆرینەی خەڵک ئەم قەبارەیان بەدڵە.
نرخەکەشی زۆر گەنجاوە لە چاو ئایفۆنەکانی تر
$399 16GB
$499  64GB
ئەم مۆبایلە نوێیە کۆمەڵێک تایبەت مەندی ناوازەی لەخۆگرتووە و کە بریتین

  • کۆپڕۆسێسەری M9 لەگەڵ چیپی  A9
  • هەمان تایبەتمەدیەکانی ئایفۆن 6S
  • کامێرای 12 مێگاپێکسڵ و تایبەتمندی 4K بۆ ڤیدیۆ
  • LTE  و تەچ ئایدی (بصمە) و ئەپڵ پەی

 

لە هەمان کاتدا وەشانی 9.3 ی سیستەمی ئای ئۆ ئێس بە شێوازی بێتا راگەیندرا.
بەکارهێنەران دەتوانن دایبەزێنن و کاری پێبکەن

هەروەها ئایپاد پڕۆ 9.7 راگەیندرا کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی لەخۆ گرتووە.
قەبارەکەی 9.7 ئینجە و نرخەکانی بەم شێوەیە دەبێت
32GB  $599
128GB  $749.

شاشەکەی هەمان شاشەی ئایپاد پڕۆیە بەڵام بە رێژەی لەسەدا ٢٥ تایبەتمەندی بۆ زیاد کراوە لە روناکی و رەنگی شاشەکە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.