ئایا OSI-Model چییە؟!
نمونەی پەیوەندی سیستمە کراوەکانOpen Systems Interconnection Models کە کورت دەکرێتەوە بۆ OSI-Model بریتییە لە نموونەی بیردۆزێک کە هەڵدەستێ بە پۆلێن کردنی شێوازی ڕەفتارکردنی بوارەکانی پەیوەندی Telecommunications یاخوود سیستمەکانی کۆمپیوتەر بەبێ ئەوەی بایەخ بە پێکهاتەی ناوەکی و تەکنەلۆجیای ژێرەوەی خۆی بدات و ئامانجی ئەم سیستمە هاوکاریکردن و یەکخستنەوەی سیستمە جیاوازەکانە لەگەڵ پڕۆتۆکۆڵە ستانداردەکانی پەیوەندی کردن ، و بە دیاریکراوی ئەرکی ئەم سیستمە دابەشکردنی لێشاوێک لە زانیاری Data ــــی سیستمی پەیوەندیە بۆ حەوت چینەکەی Abstraction Layer.
کەی دامەزرا؟!
سیستمی OSI-Model لە کۆتاییەکانی ساڵی 1970 پەرەیسەند بۆ پاڵپشتیکردنی هەنگاوە جیاوازەکانی تۆڕی کۆمپیوتەر کە لە پێشبڕکێدابوون لە بواری نەرمەکاڵاکان لە تۆڕی گەورەی نیشتیمانی لە جیهانی و لە ساڵی 1980 ئەم Model ــــە بوو بە بەشێک لە بەرهەمی گروپی ISO ـــــی جیهانی.
ئایا چینەکانی OSI چین و بۆچی بەکار دێن؟!
سیستمی OSI-Model پێناسەدەکرێ بەISO/IEC 7498 لە سیستمی ISO ــــدا و لەهەمان کاتدا ناسراوە بە Recommendation X.200 ئەم بەشانەی خوارەوە لەخۆ ئەگرێ:
• ISO/IEC 7498-1 The Basic Model
• ISO/IEC 7498-2 Security Architecture
• ISO/IEC 7498-3 Naming and addressing
• ISO/IEC 7498-4 Management framework
ئایا چینەکانی Recommendation X.200 چیین؟!
سیستمی Recommendation X.200 باس لە 7 چین ئەکا کە لە 1 تا 7 ڕێکخراون بە ژێربەشی تایبەت بە چینەکە و جێی سەرنج و تێڕامانە کە چینی یەکــ(1)ــــەم بە نزمترین چینی ئەم بەشە ناسراوە ، و چینەکان بریتیین لەمانەی خوارەوە:
تێبینی: خوێنەری ئازیز تەرکیز بکە لەو بەشەی بابەتەکە چونکەگرینگترین بەشی بابەتەکەیە.
چینەکانی 5 و 6 و 7 بە چینی Host ناسراون و لە Protocol Data Unit (PDU) ـــــدا ئەرکیان گواستنەوە و جێبەجێکردنی Data یە لە خوارەوە زانیاری زیاتر ئەخەینە ڕوو:
سەرەتا باسێکی کورت و پوخت لەسەر PDU/ لە بواری گواستنەوەدا PDU بریتییە لە بنچینەیەک لە گواستنەوەی زانیاری لە نێوان قەوارەکانی ڕایەڵە Network ــــدا.
ئێستا دەست ئەکەین ب باس کردنی چینەکان لە بەرزترین بۆ نزمترین چین
چینی حەوتەم( Layer 7) /بەرزترین چین:
ئەم چینە ناسراوە بە چینی Application کە بەرزترین ئاستی API و سەرچاوەی هاوبەشی و Remote File Access لەخۆ ئەگرێ.
چینی شەشەم (Layer 6) / ئاستێک نزمتر لە 7:
ئەم چینە ناسراوە بە چینی Presentation کار لەسەر گواستنەوەی زانیاری لە نێوان خزمەتگوزاریەکانی ڕایەڵە Networking Services و بەشێک لە نەرمەواڵەکان ئەکا بە دیاریکراوی Character Encoding و Data Compression و هەروەها encryption/decryption.
چینی پێنجەم (Layer 5) / ئاستێک نزمتر لە 6:
کار لەسەر بەڕێوەبردنی کۆڕی گفتوگۆکانSession Commenucations ئەکا بۆ نموونە گواستنەوەی بەردەوامی زانیاری نێوان دوو Node ــــدا.
چینی چوارەم (Layer 4) / ئاستێک نزمتر لە 5:
چینی چوارەم لە PDU ـــــدا ناسراوە بە چینی Segmanent و Datagram و بە گشتی Transport ئەگرێتەوە و کار لەسەر گواستنەوەی باوەڕپێکراوی بەشەکانی زانیاریData Segmanents ئەکا لە نێوان خاڵەکاندا لەسەر ڕایەڵە Networkــێک بە دیاریکراوی Segmentation و Acknowledgement و Multiplexing.
چینەکانی 1 و 2 و 3 بە چینی Media ناسراون کە لێرەدا باسی هەرسێکیان ئەکەین بە کورتی و بە پوختی:
چینی سێیەم (Layer 3) / ئاستێک نزمتر لە 4:
چینی سێیەمیش لە PDU ــــدا ناسراوە بە چینی Packet و Network بە گشتی ئەگرێتەوە و کار لەسەر پێکهاتە و بەڕێوەبردنی multi-Node ی ڕایەڵە Network ئەکا بە دیاریکراوی Addressing و Routing و هەروەها Traffic Control.
چینی دووەم (Layer 2) / ئاستێک نزمتر لە 3:
چنی دووەمیش لە PDU ـــــدا ناسراوە بە چینی Frame و بە گشتی Data Link ئەگرێتەوە و کار لەسەر گواستنەوەیەکی باوەڕپێکراوی چوارچێوەی زانیاریەکان Data Frames ئەکا لەنێوان دوو Node ــــدا کە پەیوەست کراون بە چینی یەکەم کە ناسراوە بە چینی فیزیایی و نزمترین چینی سیستمی OSI-Model ـــــە.
چینی یەکەم (Layer 1) / نزمترین ئاستی سیستەمەکە:
چینی یەکەم کە بریتییە لە نزمترین ئاستی سیستمەکە لە PDU ـــــدا ناسراوە بە چینی Bit و Symbol و کار لەسەر گواستنەوە و پێشوازیکردنی ڕیزە زانیاریەکان ئەکا لەسەی چینێکی فیزیکی مامناوەند کە بریتییە لە چینی دووەم.
و لە کۆتاییدا ئەمەوێ ئاماژە بەوەبکەم کە ئەم بابەتە بە ڕاپۆرتێک و دوو تەواو نابێ هەر بەم هۆیشەوە لێرەوە کۆتایی بە بابەتەکە دێنم و گەر زانیاری زیاترتان بوێ سەبارەت بەو بابەتە ئەتوانن لە گۆگل بەدوایدا بگەڕێن و هیوام وایە سوودێکی هەبووبێ بۆ ئێوەی ئازیز ، سوپاس بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە.