رۆژ لە دوای رۆژ ،لەسەر ئاستی جیهادا بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان روو لە زیاد بووندایە و بەردەوام رێژەکە سەردەکەوێت.
فەیسبوکیش وەک پێشەنگی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە ئێستادا لە بەرزترین ئاستدایە و بەگوێرەی نوێترین راپۆرت کە ژمارەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک بۆ مانگی شەشی ئەمساڵ گەیشتە دوو ملیار بەکارهێنەری چاڵاک لە مانگێکدا.لە پلەی دووەمیش یوتوب دێت کە رێژەی بەکارهێنەرە چاڵاکەکانی گەیشتۆتە 1.5 ملیار کەسی مانگانە.
لەدوای ئەوانیشەوە هەریەکە لە مێسنجەری فەیسبووک (دوا ئامار مانگی ئازار) و واتس ئاپ (دوا ئامار مانگی نیسان)دێت بە رێژەی 1.2 ملیار کەس لە مانگێکدا.
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تر بەم شێوەیەن کە لەم وێنەیەدا ئاماژەی پێکراوە:
سەبارەت بە رێژەی گەشەکردنی بەکارهێنەرانی فەیسبووک لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە تاوەکوو ئێستا لەم چارتەی خوارەوە ئاماژە بە تەواوی ساڵەکان کراوە
خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکیش لە پۆستێکدا لە ئەژماری تایبەتی خۆی ، دڵخۆشی راگەیاندوە کە ئەم بەیانیە رێژەکە گەیستۆتە دوو ملیار کەس