لە راپۆرتێكی كۆمپانیای ئەڤاست ، دوێنێ ، ئەوەی راگەیاندووە كە زۆرترین رێژەی توشبوون و تیبینیكردنی ڤایرۆسی WanaCrypt0r 2.0 كراوە. وە كۆمپانیاكە ئامەژەی بە 75,000 تیبینیكردن ( Detection ) كراوە لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوو. وە ئاماژە بەوە كراوە كە ئامانجی سەركی هێرشەكە بریتیی بووە لە روسیا، ئۆكرانیا، وە تایوان. وە ڤایرۆسەكە كاریگەریەكی زۆری هەبووە لەسەر پەیمانگا و شوێنە هەستیارەكانی وەك نەخۆشخانەكانی ئینگلتەرا و كۆمپانیاكانی پەیوەندی لە ئیسپانیا وەك Telefonica.
لەم نەخشەی خوارەوە ئاماژە بەو ولاتانە كراوە كە كراونەتە ئامانج لە لایەن WanaCrpytor 2.0
وە هەروەها لە درێژەی بابەتەكە، كۆمپانیای Avastئاماژە بەوە دەكات كە یەكەم جار توانرا هەست بەم ڤایرۆسە بكرێ، مانگی ٢ بوو. وە ڤایرۆسەكە ئێستا ئامادەیە بۆ ٢٨ زمانی جیاواز.
ڤایرۆسەكە هەلدەستی بە گۆرینی پاشگری فایلەكان بۆ “.WNCRY”
بۆ نمونە ئەگەر فایلێكمان هەبێت بە ناوی Techeye.png ، كاتێك ڤایرۆسەكە توشی كۆمپیوتەرەكەت دەبێت ، دەگۆرێت بۆ Techeye.png.WNCRY وە فایلەكان شفردەكرێن ، وە كاتێك دەكرێنەوە سەرەتا بە نەگۆری “WANACRY !” دەستپێدەكات.
WanaCrypt0r 2.0
بلاوبۆتەوە بە هاوكاری ئیكسپلۆتێك كە پێی دەترێت Equation Group ، كە ئەوانیش گروپێكن تێوە گلاون لە كارەكانی NSAو بازرگانی پیس. وە گروپێكی هاككەر كە پێیان دەوترێت ShadowBrokers ، هەڵساون بە دزینی ئامرازەكانی Equation Group، وە ئەوان هەلساون بە بلاوكردنەوەی ئەم ئامرازانە. وە ئەمە دڵنیاكراوەتەوە لە لایەن لێكۆلەری پاراستن ، Kafeine ، وە ئێكسپلۆیتەكەش ناسراوە بە ETERNALBLUE یان MS17-010 و كە بەكارهێنراون لە لایەن تاوانبارە ئەلیكترۆنیەكان كە لە پشتی WanaCrypt0r ەوەن.
وە ڤایرۆسەكە تێبینیەكی لەم جۆرە لە نێو كۆمپیوتەرەكەت جێ دەهێلێت:
وە هەر كاتێ ڤایرۆسەكە توشی كۆمپیوتەرەكەت دەبێ ئەوە داوای $300 دەكات بە هەژماری BitCoin. وە هەموو ئەو رێ و شوێنانەی كە پێویستت دەبێ بۆ چارەسەكردن و سرینەوەی ڤایرۆسەكە ئامادەكراوە. وە هەروەها كاتژمێرێكیش لە خۆ دەگرێت كە ئاماژە بەوە دەكات ، كە فایلەكانی لەناو دەچن ئەگەر پارە نەنێرێت لە ماوەی ئەو كاتەی كە هەیەیەتی.
وە وێنەی شاشەی ئەو كەسانەی كە تووش بوون بە ڤایرۆسەكە دەگۆرێت بۆ ئەم شێوەیە.
لە ناو وێنەكە: فایلە گرنگەكانت تەشفیركران.
ئەگەر ئەم نوسراوە دەبینی، بەلام پەنجەرەی “Wana Decrypt0r” نابینی، ئەوە دژە ڤایرۆسەكەت پرۆگرامی لابردنی تەشفیرەكەی سریوەتەوە یان تۆ سریوتەتەوە لە ناو كۆمپیوتەركەت.
ئەگەر فایلەكانت پێویستەو پێویستە پرۆگرامی لابردنی تەشفیرەكە بەكار بخەیت.
تكایە پرۆگرامێك بدۆزەرەوە بە ناوی “@[email protected]”
لە ناو هەر فایلێك بێت، یان بیگەرێنەوە لە رێگەی دژە ڤایرۆسەكەت.
بیكەرەوە و بە دوای رێنماییەكان بكەوە !
ئەم هێرشە ئەوەی سەلماند كە ڤایرۆسی ransomware چەكێكی زۆر بەهێزە كە دەتوانرێت بە كاربهێنرێت لە دژی بەكارهێنەران و بازرگانیش. وە ransomware شێوەیەكی زۆر ناشرینتر وەردەگرێت كاتێك بە كاردەهێنرێت دژی شوێنە هەسیتارەكانی وەك نەخۆشخانەكان، كە دەبێتە هۆی ئەوەی ژیانی خەلك بكەوێتە مەترسیەوە.