ئایا BIOS چییە؟ ئەرکی چییە لە نێو کۆمپیوتەرەکاندا؟!

کورتکراوەی Basic Input/Output System ــــە و بە ( Bye-Oss ) ئەخوێندرێتەوە ، بریتییە لە چیپێکی لە ROM ــــە و لەسەر Motherboard جێگیر کراوە کە یارمەتیت ئەیا نەرمەواڵە Software ی سیستمەکەت بەکار بێنی یان نەرمەواڵەی ت لەسەری جێگیر بکەیت.

باشە چی لەناو BIOS دا جێگیر کراوە؟!

لەنێو BIOS ــــدا کۆمەڵێک فرمانی گرینگ هەن کە یارمەتی بەکارخستنەوەی ڕەقەکاڵاکانی کۆمپیوتەر ئەیەن لە کاتی داگیرساندنی کۆمپیوتەرەکەدا و هەروەها پێش داگیرساندنی کۆمپیوتەر تاقیکردنەوەیەک ئەنجام ئەیا کەناودەبرێ بە POST کە کورتکراوەی Power-On-Self-Test ــــە ئەمەش لەپێناو دڵنیابوونەوە لەوەی کە کۆمپیوتەرەکە ئامادەیە بۆ هەڵگیرسان بە شێوەیەکی تەندروست ، وە ئەگەر هاتوو کۆمپیوتەرەکە لەو تاقیکردنەوەیە دەرنەچوو تۆی بەکارهێنەر گوێت لەکۆمەڵێک دەنگ ئەبێ لەسەر وەزنی Beep کە ئەوە دەرەخات کە بەشێک یان یەکێک لە ڕەقەکاڵاکان بە دروستی کار ناکا یان هەر نەکەوتۆتەوە حاڵەتی کارکردن وە ئەگەر بە تەندروستی ئەو تاقیکردنەوەیەی تێپەڕاند ئەوا تەنیا یەک دەنگی Beep دەرەکا ئەمەش لە پێناو ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەر بۆ نەبوونی کێشە لە ڕەقەکاڵاکاندا بەڵام لە بەشێک لە کۆمپیوتەرەکاندا تەنانەت گەر بە تەندروستیش لە تاقیکردنەوەکەیا دەربچێ دوو دەنگی Beep لە دوای یەکەوە دەرەکا.

ئەی باشە فرمانە سەرەکیەکانی BIOS چین؟!

بایۆس چوار فرمانی گرینگ لەخۆ ئەگرێ کە بریتیین لەمانە خوارەوە:

1- POST:
حاڵەتی پشکنین POST کە هەر وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێ دا بۆ دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە هیچ هەڵەیەک نییە بەرلەوەی وەگەڕخەڕ OS ــــەکە بکەوێتە کار.

2- Bootstrap Loader:
لەم فرمانە بەدوای وەگەڕخەڕ OS ــــدا ئەگەڕێ تا ئەوکاتەی کە وەگەڕخەڕە جێگیرکراوەکە ئەدۆزێتەوە و دوای ئەوەی کە وەگەڕخەڕەکەی دۆزیەوە BIOS دەستی بەسەردا ئەگرێ و کۆنتڕۆڵی ئەکا ئینجا بەکارهێنەر ئەتوانێ بەکاری بێنێ.

3- BIOS Drivers:
هەندێ Driver ی ئاست نزم Low-Level هەن کە هەندێ دەسەڵاتێ سنووردار ئەدەنە دەست BIOS بۆ ئەوەی بتوانێ کۆنتڕۆڵی ڕەقەکاڵاکانی کۆمپیوتەرەکەت بکا .

4- BIOS Setup or CMOS Setup:
کۆمەڵێ فرمانی بچوکن کە ڕێگەت پێ ئەیا دەستکاری ڕێکخستنەکانی ڕەقەکاڵاکان و سیستەم بکەیت بۆ نموونە (ڕۆژ ژمێر – کاتژمێر – وشەی نهێنی ….هتد).

ئایا ئەتوانم BIOS نوێبکەمەوە Update & Upgradeــــی بکەم؟!

نوێکردنەوە و بەرزکردنەوەی وەشان و موەسەفاتی BIOS تەنیا بە گۆڕینی BIOS ئەبێ بۆ BIOS ێکی تر بە موەسەفاتی بەرزترەوە.

باشە چۆن بتوانم لە Beep کۆدی BIOS تێبگەم و کێشەکە دیاری بکەم؟!

ئەو دەنگەی لەکاتی کێشەدا دەرەکێ بەپێی درێژی و چەندجارەی دەنگەکە و مارکەی BIOS ــــەکە ئەگۆردرێ ئەمانەی خوارەوە چەند مارکەیەکی جیاوازی BIOS ــــن لەگەڵ ئەو دەنگانەی کە دەری ئەکەن و هۆکاری دەنگەکان:

AMI BIOS Beep Codes:
ئەمانەی خوارەوە درێژی دەنگ و چەندجارەی Beep کۆدی BIOS ــــی AMI ــــە لەگەڵ هۆکاری دەنگەکە:

Beep Codes : هۆکار
Short : DRAM refresh failure.
2 Short : Parity circuit failure.
3 Short : Base 64 K RAM failure.
4 Short : System timer failure.
5 Short : Process failure.
6 Short : Keyboard controller Gate A20 error.
7 Short : Virtual mode exception error.
8 Short : Display memory Read/Write test failure.
9 Short : ROM BIOS checksum failure.
10 Short : How to replace the CMOS battery.
11 Short : Cache memory error.
1 Long/3 Short: Conventional/Extended memory failure.
Two-tone siren : Low CPU fan speed, voltage level issue.

Award BIOS Beep Codes:
ئەمانەی خوارەوەش درێژی دەنگ و چەندجارەی Beep کۆدی BIOS ــــی مارکەی Awad ــــە لەگەڵ هۆکاری دەنگەکە:

Beep Codes : هۆکار
1 Long | 2 Short :
مانای Video Error ئەگەیێنێ واتە BIOS ناتوانێ وێنە لەسەر ڕوونماکە پشان بدا.

1 Long | 3 Short :
مانای ئەوەیە ناتوانێ Video Card بدۆزێتەوا لەوانەیە وا پێوست بکا بیگۆڕیت!

Beeps repeating endlessly :
مانای ئەوەیە کێشەیەک لە RAM ــــدا هەیە.

Repeated high frequency beeps while PC is running:
مانای ئەوەیە (CPU) زۆر گەرم بووە.

Repeated beeps alternating high & low frequency:
دەری ئەخا کە کێشە لە (CPU)ــدا هەیە, لەوانەیە تێک چووبێ.

لە BIOS ی جۆری Award ئەگەر جگە لەوانەی سەرەوە هەڵەی تر هەبوو ئەوکات BIOS دەنگ دەرناکا بەڵکو پەیامێک لەسەر ڕوونماکە بەدەر ئەخا و هەڵەکەت پێ ئەڵێ.

DEEL Beep Codes:
ئەمانەی خوارەوەش گرینگترین درێژی دەنگ و چەندجارەی Beep کۆدی BIOS ــــی مارکەی DEEL ــــە لەگەڵ هۆکاری دەنگەکە:

BEEP Code: هۆکار
1 Beep : BIOS ROM corruption or failure.
2 Beeps : Memory (RAM) not detected.
3 Beeps : Motherboard failure.
4 Beeps : Memory (RAM) failure.
5 Beeps : CMOS battery failure.
6 Beeps : Video card failure.
7 Beeps : Bad processor (CPU).

IBM BIOS Beep Codes:
ئەمانەی خوارەوەش درێژی دەنگ و چەندجارەی Beep کۆدی BIOS ــــی مارکەی IBM ــــە لەگەڵ هۆکاری دەنگەکە:
BEEP Codes : هۆکار

1 Short Beep : Normal POST, computer is ok.
2 Short Beep : POST error, review screen for error code.
Continuous beep : No power, loose card, or short.
1 long and 1 short beep : Motherboard issue.
1 long and 2 short beeps : Video (Mono/CGA display circuitry) issue.
1 long and 3 short beeps : Video (EGA) display circuitry.
3 long beeps : Keyboard or keyboard card error.
1 beep, blank or incorrect display : Video display circuitry.

#Macintosh Startup  Beeps:
ئەمانەی خوارەوەش درێژی دەنگ و چەندجارەی Beep کۆدی BIOS ــــی مارکەی Macintosh ـــە لەگەڵ هۆکاری دەنگەکە:
Beep Codes : هۆکار
Error tone. (two sets of different tones).
مانای ئەوەیە کێشەیەک هەیە لە logic board یان SCSI bus ـــدا.

Startup tone, drive spins, no video.
مانای ئەوەیە کێشەیەک هەیە لە Video Controller ــــدا.
Powers on, no tone.
مانای ئەوەیە کێشەیەک هەیە لە Logic Boardـــدا.

High tone, four higher tones.
مانای ئەوەیە کێشەیەک هەیە لە #SIMM ـــدا.

ئەمانە ڕوونکردنەوەبوون لەسەر کێشەی دەنگی Beep لەگەڵ 5 لە بەناوبانگترین BIOS ــــەکانی کۆمپیوتەر.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.