لەم بابەتەماندا باس لە چۆنیەتی کۆپی ( داتا ) کردنەوەی سەتەلایتی istar ئەکەین لە جۆری ( istar a9 – istar a900 plus ) دەکەین بەشێوەیەکی ئاسان
سەرەتا فلاشێک دەهێنین کە قەبارەی لە ( 2GB ) زیاتر بێت دەیکەینە سەر سەتەلایتەکە
دواتر دوگمەی MENU دادەگرین
دواتر بۆ بەشی USB
بۆ وەرگرتنەوەی کۆپی ( داتا ) دەچینە سەر بەشی USB Backup
لە بەشی backup mode جۆری وەرگرتنەوەکە دیاری ئەکەین کە من تەنها کەناڵەکانم پێویستە بۆیە ئەیکەم بە user DB و START دەکەین
چاوەڕێ دەکەین تا بە تەواوەتی دادەبەزێتە سەر فلاشەکەمان
بۆ کۆپی ( داتا ) کردنەوەی سەتەلایتەکە بە هەمان شێوە دەچینەوە بەشی MENU
لەوێوە بۆ بەشی USB دواتر بەشی USB Upgrade
لەوێ ئەو بەشە هەڵدەبژێرین کە دەمانەوێ ئەگەر بەرزکردنەوەی وەشان بێ یان وەرگرتنی کەناڵ لە فلاشەوە من تەنها پێویستم بە کەناڵە بۆیە بەشی User DB هەڵدەبژێرم و دواتر ئەو کۆپیە ( داتایە ) ی وەرم گرتوەتەوە یاخود دامگرتوە نیشانی ئەکەم
دواتر لەسەر START OK دەکەم و چاوەڕێ دەکەم تا بە تەواوی لەسەر سەتەلایتەکە جێگیر دەبێ
ئێستا بە سەرکەوتویی کۆپی ( داتا ) کەت ئەنجامداوە
ئەمەش نمونەیەک لە کۆپی ( داتای ) ئەو دوو سەتەلایتە کە خۆم ئامادەم کردوە
لەم لینکەی خوارەوە کۆپی هەردوو جۆرەکە دابکرن
ئامادەکردنی بابەت .. محمد سالم