1ـ كوژراندنەوەی بلوتوس و وایەر لێست كە وزەكی زۆری لاپتۆپەكە دەبات و سستی دەكات.
2ـ دانەنانی سیدی لەناو درایف كەدەبێتە هۆی سەرقاڵ بوونی لاپتۆپەكە.
3ـ فان پاد (پانكە) لە ژێر لاپتۆپەكە بۆ یارمەتیدان لەكاتی ساردكرنەوەدا.
4ـ نەرم بەكارهێنانی كیبۆردەكە لەكاتی نووسیندا
5- دووركەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوە لەسەر لاپتۆپ
6ـ لەكاتی پڕبوونی شەحنی پاتری لێكردنەوە لەسەر كارەبا،
چونكە بەردەوامی كارەبا لەسەر لاپتۆپ دەبێتە هۆی تەمەن كورتی پاتری لاپتۆپەكە.
7 -لە كاتی بەكارهێنانی لاپتۆپ بە پاتری پێویستە رووناكی شاشەكە كەم بكەیتەوە بۆ ئەوەی لاپتۆپەكە زیاتر كار بكات.
8 ـ لەكاتی هەڵگرتنی نابێت هیچ كەلوپەلێك لەسەر شاشەی لاپتۆپەكە دابنڕێ‌.
9ـ لە كاتی بەكارهێنانی لاپتۆپ داخستنی هەموو ئەو بەرنامانەی كە ئۆتۆران كراون و لەناو تاسك
مانیجەری خوارەوە تەنیا لەكاتی پێویستی خۆتان بیكەنەوە وەك ماسنجەر و سكایپ و یاهو
بەكارهێنانی ئەم جۆرە رێنماییانە وادەكات كە لاپتۆپەكەت پارێزراو بێت لەشكان و
تێكچوون و تەمەنی پاتری لاپتۆپەكەش درێژتر دەكات.

ئاماده‌كردنى :سه‌رهه‌د شێخانى

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.