مانگی ڕابردوو oukitel له نمایشکردنیجیهاندا K6000 Plus ـی نمایش کرد ، مۆبایلێکی نوێ بوو له خێزانی K ئۆکاتیل ، ئه‌م زنجیره مۆبایله به‌وه جیا ده‌کرێنه‌وه که توانستی پاتریه‌که‌یان زۆر زۆره و وه ئه‌توانێت به‌رگه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆریش بگرێت هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ش ناویان لێناوه MAD MAX گه‌ر یاری یاخود فیلمی ماکسی شێتت بینی بێت ئه‌زانی چۆن به‌رگه‌ی بێ ئاوی ده‌گرێت بۆیه ئه‌میش له‌سه‌ر هه‌مان بیرۆکه ئه‌و ناوه‌یان لێناوه واته ئه‌میش ماوه‌یه‌کی زۆر باتریه‌که‌ی توانای ئه‌بێت بێجگه له‌م هه‌موو شته نرخی ئه‌م مۆبایله زۆر هه‌رزانه وه کێشی مۆبایله‌که ٢٠٧ گرامه.
ره‌نگه بپرسیت بۆچی ئه‌م مۆبایله وا قورسه ؟
له و‌ه‌ڵامدا ئه‌توانین پێت بلێین : چونکه پاتریه‌کی ٦٠٨٠ ملی ئه‌مپێری خێرای هه‌یه که ئه‌م ئامێره بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به ڕۆشنی ئه‌هێلێته‌وه و ئه‌م مۆبایله له‌گه‌ڵ هه‌شت ناو‌کی MediaTek 6750 بڵاوده‌بێته‌وه وه ڕامه‌که‌ی ٤ گێگابایت ده‌بێت و ڕووکار‌ی شاشه‌که‌ی ٥.٥ ئینج ده‌بێت به وردی ١٠٨٠ له ١٩٢٠ـدا بێجگه له‌و پاتریه به‌هێزه‌ی ئه‌م مۆبایله زۆر خێرا پاتریه‌که‌ی بارگاوی ئه‌کرێته‌وه به‌هۆی بارگاوی که‌ره‌وه‌ی ١٢ڤۆلت و ٢ ئه‌مپێری ئه‌م ئامێره‌وه له ماوه‌ی ١٠٠ خوله‌کدا له سفره‌وه ئه‌بێته ١٠٠ .
ئه‌م مۆبایله کامێراکه‌ی ١٦ مێگاپێکسڵه له‌گه‌ڵ لێنزی OmniVision 16880 که به ئۆتۆفۆکۆس PDAF ـه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه . ئه‌ندازه‌ی هه‌سته‌وه‌ری کامێراکه‌ی ئه‌م مۆبایله 1/3.06 ئینجه و هه‌ر دلۆپێک له پێکسله‌کانی ١ مایکرۆ مه‌تره ، وه کامێرای سێلفیه‌که‌ی ٨ مێگاپێکسڵه وه بیرگه‌ی ناوه‌کیه‌که‌ی ٦٤ گێگابایته و به‌هۆی بیرگه‌ی ده‌ره‌کیه‌وه ئه‌توانی هه‌تاوه‌کو توانای ٢٥٦ گێگابایتی ببه‌یت وه له سه‌ره‌تاوه وه‌شانی ٧ـی نوگاتی له‌سه‌ر جێگیر وه به‌پێی نوێترین زانیاریه‌کان بێت نرخه‌که‌ی ١٨٠ دۆلاره و له ١٥ ـی ٤ـی ٢٠١٧ـدا ڕه‌وانه‌ی بازاره‌کان بکرێت.
وێنه له مۆبایله‌که :
ژێده‌ر : PHONE ARENA