ڕۆژانه له كاتی به‌كارهێنانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان و كۆمپیوته‌ر و كاره‌كانمان پێویستمان به به‌رزكردنه‌وه‌ی فایله‌كانمان و ناردنیان ده‌بێت، بێگومان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمه‌ڵێك وێب سایت هه‌ن كه ده‌توانین فایله‌كانمات تێدا به‌رزبكه‌ینه‌وه و پاشان به شێوه‌ی لینك بینێرین بۆ هاوڕێكانمان.
بێگومان هه‌ریه‌ك له‌و وێب سایتانه ڕێگامان پێده‌دات چه‌ند گێگایه‌ك یاخو مێگابایتێكی دیاری كرا‌و به‌رز بكه‌یته‌وه زۆرێك له‌و وێب سایتانه‌ش پێویستیان به درووست كردنی ئه‌كاوتنه كه ئه‌مه‌ش كاره‌كانی به‌كارهێنه‌ران دواده‌خات،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و فایلانه‌ی كه به‌رزمان كردۆته‌وه هه‌ر ده‌مێنن ئه‌مه‌ش واده‌كات فایل و زانیاریه‌كانمان پارێزراو نه‌بن.
بۆ ئه‌م به‌سته كۆمپانیای فایه‌رفۆكس خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێی خستۆته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران كه ڕیگایه‌كی باش و پارێزراوه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت فایله‌كانیان به‌رزبكه‌نه‌وه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه به‌خۆرایه .
خزمه‌ت گوزاریه‌كه له ڕێگه‌ی وێب سایتێكه‌وه ده‌بێت كه پێویستی به درووست كردنی ئه‌كاونت نیه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و فایله‌ی كه به‌رزی ده‌كه‌ینه‌وه دوای 24 كاتژمێر خۆی به شێوه‌یه‌كی خودكارانه ده‌سرێته‌وه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات چیتر پێویستمان به سڕینه‌وه‌ی فایله‌كان نه‌بێت و دوو دڵ بین له‌وه‌ی ئایا فایله‌كانمان پارێزراون یان نا هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ر ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه‌وه ئه‌توانی تاكو 2 گێگا بایت به‌رز بكه‌یته‌وه له ڕێگه‌ی هه‌ر لینكێك كه ئه‌مه‌ش زۆره به به‌راورد له‌گه‌ڵ وێب سایته‌كانی تر.
سه‌ره‌تا وێب سایته‌كه ده‌كه‌ینه‌وه
کلیک بكه بۆ چوونه ناو وێب سایته‌كه