کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند داهاتی ئەمساڵمان زیادی کردوە لە مانگەکانی تەمووز تا ئەیلول.
کۆمپانیای ئەپڵ وتی داهاتی ئەمساڵمان بەراورد بە ساڵی رابردوو بە بڕی ١٢.٢% زیادی کردووە و گەیشتۆتە ٥٢.٥٦ ملیار دۆلار.
ئەپڵ ئاماژەی بەوەشدا کە لە مانگەکانی (تەمووز تا ئەیلوول)ی ساڵی ڕابردوو ٤٦.٨٥ ملیار دۆلار داهاتیان بووە.
شایەنی باسە، ئەپڵ ٩.٠١ دۆلار قازانجی ساڵی پار بووە، لەم ساڵدا ئەو بڕە بۆ ١٠.٧١ ملیار بەرزبووەتەوە.
ئەپڵ رایگەیاند کە لە ٪٦۲ داهاتی کۆمپانیا لە فرۆشتنی ئامێرەکان لەدەرەوەی ئەمریکا بووە.
ئەپڵ ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە فرۆشتنی ئامێرەکانیان ٢.٥% زیادی کردووە و بە گشتی گەیشتووەتە ٤٦ ملیۆن.
سەرچاوە :: macrumors