دوو ئەندامی نوێ لە خێزانی نۆڤا لە دایک دەبن بەمزووانە .
هەر دوو مۆبایلە هۆشمەندەکە لەلایەن هواویەوو بە کۆدەکانی PIC-AL00 وPIC-TL00 لەلایەن TENAA پشت راست کراونەتەوە ئەم دوو کۆدە کۆدی هەردوو مۆبایلی Nova 2 و Nova 2 Plus ــن, زنجیرەی نۆڤا دوای ئەوەی ساڵی رابردوو فرۆشێکی ئێجگار باشی هەبوو ئەمسالیش بە دوو مۆدێلی جیاواز لە دایک دەبن .
وە لەو وێنانەی کە دەربارەی مۆبایلەکە بڵاو بۆتەوە ئەگەینا ئەنجامی ئەوەی کامێراکەی دوانە کامیرا دەبیت پەنجەمۆرەکەی لە پشتی مۆبایلەکەوە دەبێت وە ڕوونمای هواوی نۆڤا ٢ ٥.١ ئینج دەبێت وە هواوی نۆڤا پلەس ـش روونماکەی ٥.٥ ئینج دەبێت وە هەردوو مۆبایلەکە پرۆسێسەرەکەیان Kirin 660 دەبێت وە رامەکانیان ٤ گێگابایت دەبێت . کامێراکانیان لە دواوە ١٢ مێگاپێکسڵ دەبێت وە لە پێشەوە ٨ مێگاپێکسڵ وە توانستی پاتری هواوی نۆڤا ٢ 3000 ملی ئەمپێر دەبێت وە توانستی پاتری هواوی نۆڤا ٢ پلەس 3300 ملی ئەمپێر دەبێت وە لە ئێستەدا ئەم تایبەتمەندی و ئەم وێنانە پێشبینی کرا و دزە پێکراون بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ٢٦ــی ئەم مانگەدا بە رەسمی ئاشکرا دەکرێت .