زۆر وێبسایت و ئەپڵیکەیشن هەن بۆ زانینی خێرایی ئەو ئینتەرنێتەی کە کاروبارەکانتی پێ ئەنجام دەدەیت لەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەت، لە ڕێگەی ئەو ئەپڵیکەیشن و وێبسایتانەوە دەکرێت بزانین ئەو خێراییەی هەمانە چەندە بەڵام ڕەنگە نەزانین کە ئاخۆ ئەو خێراییەی کە هەیە، بەشی ئیشپێکردن و بەڕێکردنی کاروبارەکانمان دەکات یاخوود نا.!

لەم بابەتە ئاشنای ئەپڵیکەیشنیMeteor دەبیت کە لەڕێگەیەوە دەکرێت بزانی خێرایی ئینتەرنێتی گەیشتوو بە ئامێرەکەی بەردەستت چەندە، وە لەهەمان کاتدا بزانی ئەو خێراییە تاچەند گونجاوە بۆ ئیشپێکردنی یوتیوب و فەیس بووک و تویتەر و سناپ چات …  هتد.


ئەپڵیکەیشنی Meteor هی کۆمپانیای Open Signalە یەکێکە لەو ئەپڵیکەیشنانەی  بەکاردێت بۆ زانینی خێرایی ئینتەرنێتەکەت ، ئەوەی جیای دەکاتەوە لە ئەپڵیکەیشنەکانی دیکە ئەوەیە دەتوانی بزانی ئەو خێرایی ئینتەرنێتەی پێت دەگات، تاچەند بڕێکی گونجاوە بۆ ئیشپێکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و تویتەر و ئینستگرام ، سکایپ و مێسنجەر و واتسئاپ و چەندینی دیکە.

– داگرتن بۆ سیستمی ئەندرۆید لە کۆگای پلەی ستۆر: داگرتن

– داگرتن لە کۆگای ئەپستۆر بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس: داگرتن

دوای داگرتن و دامەزرانی لەسەر مۆبایل ، Start Testing لێ بدە بۆ ئەوەی دەستبکات بە پشکنینی خێرایی ئینتەرنێتی سەر مۆبایلەکەت. دوای تەواو بوونی پشکنین دەتوانی خێرایی ئینتەرنێتی سەر ئامێرەکەت ببینی لەهەمان کاتدا هەندێ لەو پڕۆگرامانەی کە دەستنیشان کراون وەک : گوگڵ و فەیسبووک و یوتیوب … هتد. کە دواتر خۆت دەتوانی بیانگۆریت و لەو لیستی ئەپڵیکەیشنانەی بەردەستن ئەوە هەڵبژێری کەدەتەوێ، ئینجا دووبارە خێرایی ئینتەرنێتەکەت بپشکنیەوە و بزانی تاچەند گونجاوە بۆیان.

testpost
testpost2

 


بابەتی پەیوەنددار:
ئەو هۆکارانەی کار لە خێرایی ئینتەرنێت دەکەن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.