ئامرازەکانی ToolBox
لەم وانەیەدا باسی چەند ئامرازیکی لیستی ToolBox دەکەین
Label چیە؟
Label ئامرازیکە بەکردیت بۆ نوسینی نوسراویکی جیگیر یان پیشاندانی نوسراویک لەناو ئەم بەرنامەی داتڕشتوە کە بەکار هینەر نەتوانیت دەستکاری بکات.
بۆ بەکارهینانی لە لیستی ToolBox بەدوای label دەگەڕێین کە ئایکۆنەکەی پیتی A ئینگلیزیە
کە دۆزیمانەوە بە دەبڵ کلیک لەسەر label یان ڕاکیشانی بۆ ناو پەنجەرەی بەرنامەکەت وە دانانی لە شوینی پیویست
بۆ ئەوەی بمانەویت ئەو نوسراوەی لە ناو label هەیە بیگۆڕین کلیک لەسە label دەکەین و دەچینە بەشی تایبەت مەندیەکان لە بەشی لای ڕاستی بەرنامە لەوی بە ئارەزوی خۆمان دەتوانی فۆنتی نوسراوەکە یان ڕەنگی یان هەر گۆڕانکاریکی تر بەسەر نوسراوەکە بینین
ئەگەر بمانەویت لە ڕیگەی لە ڕیگەی Button گۆڕانکاری بەسەر نوسراوەکە بینین ئەوا پیویست دەبیت بەتنیکیش بۆ بەرنامەکەمان زیاد بکەین
وە دەبڵ کلیک بکەین لەسەر Button
کاتیک کلیک لەسەر button دەکەین قەبارەی نوسراوەکە دەگۆڕیت بۆ ئەم قەبارەی پیمان داوە
٢ – TextBox
ئەمەش ئامرازیکی ترە لە ئامرازەکانی ToolBox کە ڕیگە بەکارهینەر دەدات لەکاتی کارپیکردنی بەرنامەکە نوسین یان ژمارە بنوسیت
بۆ ئەم مەبەستە دەچینە لیستیToolBox
دەبڵ کلیک دەکەین لەسەر ئەم ئامرازە ئامرازەکە لە فۆڕمەکە زیاد دەبیت
وەک لە وینەکە دیارە ئەمە ڕوبەریکە کە دەتوانی نەسین بنوسی و بۆ مەبەستی پیویست بەکاری بینی
٣ – ComboBox
ئەمەش ئامرازیکی ترە کە بەکاردیت کاتیک لیستیک نوسین یان ژمارەت هەبیت و بتەویت تەنها یەکیان هەڵبژیریت
بۆ ئەم مەبەستە دەچینە بەشی ToolBox
ئامرازی ComboBox دەست نیشان دەکەین
بۆ ئەوەی نوسینەکان بۆ لیستەکە زیاد بکەین پیویست دەکات لە فۆڕمەکە کلیک لەسەر ComboBox بکەین
کلیک لەسەر ئەم ئاڕاستەیە دەکەین کە لە وینەی سەرەوە ئاماژەی پیدراو ، ئەم چوارگۆشەیە دەبیتەوە
کلیک دەکەین لەسەر Edit Item ئەم پەنجەرەیە دەکریتەوە
وەک لە وینەکە دیارە ئەم نوسینەی دەمانەویت لە لیستەکە زیادی بکەین یەک بەدوای یەک دەیان نوسین و کلیک لەسەر OK دەکەین