کۆمپانیای گووگڵ چەند ڕۆژێک پێش ئیستا ئەوەی بە فەرمی بڵاو کردەوە کە وازی هێناوە لەناونانی ڤێرژنەکانی ئەندرۆید بە ناوی شیرینیەکان لەمەودوا ناونانی ڤێرژنەکانی ئەندرۆید تەنها ژمارە دەبێت، کە لە دوایین ڤێرژنی Android Q ناوەکەی گۆڕی بۆ Android 10 کۆمپانیای گووگل هۆکاری سەرەکی گۆڕینی ناوی ڤێرژنەکانی لە شیرینەوە بۆ ژمارە بۆ جیاوازی کلتووری جیهان گەڕاندەوە کە لە هەندێک ووڵات تێگەیشتن لە ناوی شیرینیەکان زۆر ئەستەم بوو.

هەر پەیوەست بە Android 10 تا ئێستا کۆمپانیای گووگل کاتی گەیشتنی Android 10ی بۆ مۆبایلەکانی Google Pixel بە فەرمی بڵاونەکردۆتەوە بەڵام هەموو پێشبینەکان بۆ ئەوە دەچن کە 3ی سێبتەمبەر کاتی گەیشتنی نوێترین ڤێرژنی Andriod 10 بۆ مۆبایلەکانی Google pixle.

لەلایەکی ترەوە سەنتەری خزمەتگوزاری گووگڵ ئەوەی دووپات کردەوە کە گەیشتی نوێترین ڤێرژینی Android 10 بۆ مۆبایلەکانی Google Pixel ڕۆژی سێشەمەی 3ی سێپتەمبەر دەبێت لەناویندا مۆبایلەکانی Pixel 3, Pixel 3XL, Pixel 3a, Pixel 3a XL، هەر بۆیە داوا لە بەکارهێنەرانی مۆبایلی Google Pixel دەکات کە 3ی سێپتەمبەر چاوەڕێی نوێترین ڤێرزنی Andriod بنE9Ut7MkvnGJZAjPkdiTM9P-1366-80

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.