خێرایی، خاڵێکی سەرەکی هێڵی ئینتەرنێتە ، کە بەکارهێنەر لەکاتی هەڵبژاردنی هێڵێکی ئینتەرنێت دەبێ لەبەرچاوی بگرێ. بەڵام هەرچەند هێڵەکەت خێرا بێ ، هێشتا چەندین هۆکار هەن کە کاریگەرییان هەیە لەسەر خێرایی ئینتەرنێت و وادەکەن زانیارییەکان بەو خێراییە نەگوێزرێنەوە کە پێشبینی کراوە.

هۆکاروکاریگەری زۆر هەن، لەوانە:

١Speed-up-Internet– دووریت لە بورجی ئینتەرنێت: تاوەکوو دوررتربی کاریگەرییەکان زیاتر دەبێ لەسەر هێڵەکەت.

٢- ژمارەی بەکارهێنەرانی سەر هەمان بورج: تا بەژداربووی زیاتر لەسەر بورجەکە هەبن خێرایی کەمتر دەبێتەوە، بەیانیان زوو یان شەوان درەنگ هێڵی ئینتەرنێت خێراترە لە کاتەکانی دیکە چونکە بەژداربووی کەمتر لەو کاتانەدا ئینتەرنێت بەکار دەهێنن.

٣- جۆری ئامێر و تەکنەلۆژیایی بەکارهێنراو: جۆری ئەو ئامێرانەی دەیانکڕی هەر لە ڕاوتەر و کەیبڵ تا دوای لە کۆمپانیای دابینکەری ئینتەرنێت جۆراوجۆرن، بە نەوەی جیاوازی ئینتەرنێت ئیش دەکەن.نوێترینیان خێراترینیانە.

٤- بارودۆخ: کەش و هەوای باراناوی و تەم ومژ و بەفربارین کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە.

٥- کارتی پڕکردنەوە و جۆری پلان: زۆربەی کۆمپانیاکان کارتی پڕکردنەوە یا پلانی جیاوازیان هەیە بە خێرای جیاواز، هەندێکیان ئەوپەڕی خێرای هێڵی کۆمپانیات پێ دەدات و جۆرێکی دیکەش هێواشترینی.

٦- لەناوماڵ یا دەرەوەی ماڵ: لەناو ماڵدا چەندین هۆکاری وەک: شەپۆلی مۆبایل ، فڕنی مایکڕۆی ، و چەندین دەزگای کارەبایی دیکە ،وادەکەن شەپۆلەکانی بورج بەلاوازی بە ئامێرەکەت بگەن ، بەڵام هۆکارەکان کەمترن لەدەرەوەی ماڵ.

٧- شوێنی ڕاوتەر: پێویستە ئەو ئامێرەی ئینتەرنێت پەخش دەکات لە جێگەیەکی گونجاو دابنرێ ، بەجۆرێ سیگناڵەکان بەڕێک وinternet11 پێکی وەربگرێ و بنێرێ بۆ ئامێرەکانی دەوروبەر, بەدوور بێت لە ئامێرەکارەباییەکان.

٨- توانای ئامێرەکەت: توانای کۆمپیوتەر و مۆبایل یان هەر ئامێرێکی دیکە لەڕووی هەبوونی ڕام و پڕۆسیسەر و وایفای توانا بەرز.

٩-ژمارەی بەکارهێنەران: تاکوو ژمارەی بەکارهێنەرانی سەر هێڵی ئینتەرنێتەکەت زیاتر بێ، خێراییەکەت کەمتر دەبێتەوە.

١٠- ژمارەی بەرنامە و یارییەکان: بۆنمونە گەر فەیس بووک ومێسنجەروئینستگرام و یوتیوب وە یارییەک کە سەرهێڵ ئیش دەکات لەیەک کاتدا ئیش پێ بکەی، ڕەنگە هەست بە خاوی ئینتەرنێت بکەی لەو کاتەدا.

١١- ئەو وێب سایتەی سەردانی دەکەی: زانیاری سەر وێب سایتەکان لەسەر سێرڤەر هەڵگیراوە، بۆیە تاکوو شوێنی سێرڤەرەکان دورتر بێ زانیاریەکان درەنگتر دەگەنە بەردەستت.هەروەها کاتێ تۆ بۆ یەکەم جار سەردانی وێب سایتێک دەکەی کەمێ درەنگتر دەبێتەوە وەک لەجاری داهاتوو.

١٢- چاکسازی: ڕەنگە کۆمپانیا ئیشی تەکنیکی لەسەر بورجەکان یان هێڵەکان بکات و ببێتە هۆی خاوی ئینتەرنێت.ئەوە بەتایبەت لە کاتە درەنگەکانی شەودا ڕوو دەدات.

ئەم خاڵانەی سەرەوە چەند خاڵێکن و دەکرێ هۆکارگەلی زیاتر هەبێ و لێرە باس نەکرابێ. وەهەروەها ئەم خاڵانە دەکرێ یارمەتیدەربن لەدەست نیشانکردنی خاوی و هێواشی هێڵی ئینتەرنێتەکەت.


::: چەند سەرنجێک:

هۆکاری خاوی هێڵی ئینتەرنێت، هەر لەو مۆبایل و تابلێت و کۆمپیوتەرانەی بەکارییان دەهێنی دەست پێدەکات تاکوو ئەو بورجەی لەڕێگەیەوە ئینتەرنێتت پێ دەگات، بۆیە:-

١- دڵنیابەوە لەوەی مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەت، لەهەردوو لایەنی توانای ئامێر و پارچەکانی و پڕۆگرام و بەرنامەوە بێ کێشەیە و سەلامەتە.

٢- دڵنیابەوە کە ڕاوتەر یان ئەو ئامێرەی ئینتەرنێتی لێوە وەردەگری لەڕووی ئیشکردنەوە تەواوە و لە جێگەیەک دانراوە کە باش سیگناڵ وەردەگرێت لە بورجی ئینتەرنێت و بەباشی دەیداتەوە دەوروبەر ، نزیک نی یە لەبواری کارەبایی و جێگای داخراو.

٣- هەڵبژاردنی کارت و پلانی شیاو، خێرایی پێویست. پێویستە بەپێی ژمارەی بەکارهێنەران و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت، دەستنیشانی جۆری هێڵ و خێرایی کارت بکەیت. تاکوو بتوانی هێڵێکی گونجاو و خێراییەکی پێویست دەستەبەربکەیت.

٤- کاتێک نەت توانی بەدروستی دەستنیشانی هۆکارەکەی بکەیت،باشترین ڕێگە بۆ دەستنیشانکردنی، پەیوەندی کردنە بە کۆمپانیای پەیوەندیدار بە هێڵەکەت، تاکوو دڵنیاببیەوە لەوەی ئاخۆ کێشە لای ئەوانە یان خۆت، ئینجا هەنگاوی دواتر ئەنجامدانی هەموو ئەو چارەسەرییانەیە کە پێویستن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەرم،بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.