كۆمپانیای ئەپڵ دوای دەركردنی ڤێرژنی ١١ كە تەواو جیاوازبوو لە ڤێرژنەکانی تر، لەئێستادا ئەپدەیتێكی نوێی بۆ ئەو ڤێرژنە كە ١١.١ یە خستەبەردەست بەكارهێنەران.
ڤێرژنە نوێیەكە كۆمەڵێك تایبەتمەندی لەخۆگرتووە، كە بەتەواوكەری ڤێرژنی ١١ دادەنرێت و کۆمەڵێک کێشەی سەرەکی تێدا چارەسەر کردوە، ئەم ڤێرژنە نوێیە ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەكەم كەوتە بەردەست بەكارهێنەرانی ئایفۆن، تا بتوانن بۆ سیستمی مۆبایلەكانیان دایبەزێنن.
ڤێرژنی ١١ سەرەڕای ئەوەی كە جیاوازییەكی تەواوی تێدا بەدیدەكرێت بەبەراورد بە ڤێرژنەكانی پێشوو تر و بەدەر نییە لە گرفت و كۆمەڵێك كێشەی لاوەكی، بەڵام كۆمپانیای ئەپڵ بەردەوام لە نوێكردنەوە و بەرەو پێشبردنی سیستمی كارپێكەری مۆبایل و ئامێرەكان.
لەم ڤێرژنە نوێیەدا ١١.١زیاتر لە ٧٠ ئیمۆجی تازەی بۆ زیاد كراوە، كە بابەتی هەمە جۆر لەخۆدەگرێت.
كۆمپانیای ئەپڵ ئەوەشی راگەیاند، كە لە ئێستادا ڤێرژنی ١١.٢ ی خستۆتە بەردەست گەشە پێدەران، كە ڕەنگە لە ماوەیەكی نزیكدا بۆ بەكارهێنەرانی ئاشكرا بكات.
لە هەمانكاتدا بەكارهێنەران لە ئەپدەیتی پێشووتر و ئێستادا كە شەوان بەشێك لە بەرنامەكانی وەك ( Wifi, Bluetooth, cellular ) یان دەكوژێننەوە بەیانیان هەموویان دەكرێنەوە لە کاتی کوژانەوەی لە شریتی سەرەوەی مۆبایلەکەدا، ئەمەش ناڕەزایی بەکارھێنەرانی IOS لێكەوتۆتەوە.